Salih Bilici
29 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم: "لێره‌وه به‌ڕوونی به هه‌موو موخاتهبهكانمان ده‌ڵێم، له‌گرژییه‌كانی توركیا-یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا هه‌ردوولا ده‌دۆڕێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن كێ زیاتر ده‌دۆڕێت؟، بێگومان یه‌كێتیی ئه‌ورووپا زیاتر ده‌دۆڕێت. با یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئه‌وه بزانێت، په‌یوه‌ندیی باشی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ توركیا بۆ ئاسایشی ئایندهی خۆی، بارێكی ناچارییه".
له گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مان پێشكه‌شی كرد، سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم، باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد.
یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دروستترین رێگا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆژگار وانه وه‌رگرتنه له رابردوو، باسی له‌وه‌یش كرد كه له‌وه‌ته‌ی كۆماری توركیا دامه‌زراوه تا ئێستا به زۆر تاقیكردنه‌وه‌دا تێپه‌ڕیووه له جه‌نگی جیهانییه‌كان، كوده‌تا و شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌كه.
بینالی یڵدرم ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه دوای كوده‌تاكه‌ی 1960 توركیا ناچار بوو له‌گه‌ڵ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیدا رێكبكه‌وێت، دوای هه‌موو كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی داهاتی تاكه كه‌سی دابه‌زیووه و، گوتی: "یه‌كه‌م رێككه‌وتن كه له ساڵی 1961 له‌گه‌ڵ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی كرا، بووه بارێك به‌سه‌ر توركیاوه به‌درێژایی نیو سه‌ده. تا ئه‌و كاته‌ی ئاك پارتی هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی گه‌ڕانده‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی".
یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ساڵی 2008دا قه‌یرانی ئابووریی، له ساڵی 2013 رووداوه‌كانی گێزی و، هه‌وڵی ناپاكی 15ی ته‌مووزی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له توركیا روویاندا، له‌و سه‌رده‌مانه‌شدا نرخی دراو به‌رزبوویه‌وه، به‌ڵام توركیا چڵهوگیری دارایی و ئارامی پاراست و به پشتیوانی گه‌ل ئه‌و رۆژه كێشهدارانهی تێپه‌ڕاند.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا یڵدرم، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌مڕۆش به پشتیوانی هاووڵاتیانیان به‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌دا سه‌رده‌كه‌ون و، گوتی: "لێره‌وه به‌ڕوونی به هه‌موو موخاتهبهكانمان ده‌ڵێم، له‌گرژییه‌كانی توركیا-یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا هه‌ردوولا ده‌دۆڕێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن كێ زیاتر ده‌دۆڕێت؟، بێگومان یه‌كێتیی ئه‌ورووپا زیاتر ده‌دۆڕێت. با یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئه‌وه بزانێت، په‌یوه‌ندیی باشی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ توركیا بۆ ئاسایشی ئایندهی خۆی، بارێكی ناچارییه".
هاوكات یڵدرم باسی له ره‌وشی ناوچه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا كرد و، گوتی: "هێزه ئه‌منییه‌كانمان ناوچه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتیان به‌ته‌واوی پاككردووه‌ته‌وه. وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانمان كاری تایبه‌تیان ئه‌نجامداوه. سیستمه‌كانی ژێرخان به‌ته‌واوی نوێ ده‌كه‌ینه‌وه. له‌جیاتی خانووه رووخاوه‌كان ده‌ستمان به دروستكردنی خانووی جوانتر و باشتر كردووه. له‌ساڵێكدا 36 هه‌زار شوقه دروست ده‌كه‌ین و راده‌ستی هاووڵاتیانی ده‌كه‌ین. كاتێك ئه‌و شوقانه ته‌واوكران، دۆخی زیان لێكهوتوویی تیرۆر كۆتایی دێت." سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌ڵی، یڵدرم گوتی: ''سوپاسی بەرێز باخچەلی دەکەم لەبەرامبەر هەڵوێستی بنیاتنەرانە کە سوودی بۆ بەرژەوەندی و داهاتووی وڵات هەیە. دوای ئەوەی کە کۆتا کۆبوونەوەمان ئەنجامدا، پشت بەخودا ئەم گۆڕانکارییە دەستوورییە وەک پێشنیاری فراکسیۆنی ئاک پارتی پێشکەشی پەرلەمان دەکەین. بەدڵنیاییەوە ئەگەر لەکاتی پیشکەش کردنیدا مەهەپە پێی خۆشبێت، ئەوا پێکەوە پیشکەشی دەکەین''.