Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
29 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، نومان كورتوڵموش:
- "هێزه داگیركه‌ره‌كان 100 ساڵ پێش ئێستا سنووره‌كانی ناوچه‌كه‌یان كێشا و پشتیان به رێككه‌وتنی سایكس-پیكۆ به‌ست. ئیستاش رووبه‌ڕووی دووه‌مین پرۆژه‌ی سایكس-پیكۆ بووینه‌ته‌وه".
- "توركیا نایه‌وێت دابه‌شبوونی عێراق، سووریا، لیبیا و ولاتانی دیكه ببینێت. پێویسته یه‌كگرتووبین و هاریكاری یه‌كتر بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ش سیاسه‌تی مه‌زهه‌بی كۆتایی پێده‌هێنین و ئه‌جێندایه‌ك ده‌هێنینه ئاراوه كه سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه فه‌راهه‌م بكات".
- "له ئێستادا لە قۆناغێكی هه‌ستیارداین. یا ده‌بێت خۆمان راده‌ستی دووه‌مین سایكس-پیكۆ بكه‌ین، یان دژ به مه‌زهه‌بگه‌رایی یه‌ك بگرین".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، نومان كورتوڵموش، داوای له وڵاتانی ئیسلامی كرد دژ به سیناریۆی رێككه‌وتنێكی نوێی سایكس-پیكۆ یه‌كگرتوو بن، كه له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بگه‌رایی له رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست بێته ئاراوه.
له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقوڵئه‌وسه‌ت كه یه‌كێكه له رۆژنامه كاریگه‌ره‌كانی سعوودیه و ناوه‌نده‌كه‌ی له له‌نده‌نه، كورتوڵموش ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته جیهانی ئیسلامی تێگه‌شتنێكی روون و ئاشكرایان هه‌بێت بۆ دۆخی گشتیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
كورتوڵموش گوتی: "هێزه داگیركه‌ره‌كان 100 ساڵ پێش ئێستا سنووره‌كانی ناوچه‌كه‌یان كێشا و پشتیان به رێككه‌وتنی سایكس-پیكۆ به‌ست. ئیستاش رووبه‌ڕووی دووه‌مین پرۆژه‌ی سایكس-پیكۆ بووینه‌ته‌وه". داواشی له وڵاتانی ئیسلامی كرد شان به شانی یه‌ك دژی هەر دابه‌شكارییه‌ك خه‌بات بكه‌ن، كه له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بگه‌رای ئه‌نجامده‌درێت.
كورتوڵموش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه توركیا له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هاریكارییه‌ی له‌گه‌ڵ سعوودیه‌دا هه‌یه‌تی رێگە له دابه‌شبوونی وڵاتانی ئیسلامی ده‌گرێت و، گوتی: "توركیا نایه‌وێت دابه‌شبوونی عێراق، سووریا، لیبیا و ولاتانی دیكه ببینێت. پێویسته یه‌كگرتووبین و هاریكاری یه‌كتر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی مه‌زهه‌بی كۆتایی پێده‌هێنین و ئه‌جێندایه‌ك ده‌هێنینه ئاراوه كه سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه فه‌راهه‌م بكات. ده‌بینین كه سعوودیه له‌و باره‌یه‌وه رۆڵی كاریگه‌ر ده‌گێڕێت. له ئێستادا قۆناغێكی هه‌ستیارداین. یا ده‌بێت خۆمان راده‌ستی دووه‌مین سایكس-پیكۆ بكه‌ین، یان دژ به ههزههبگهرایی یه‌ك بگرین".
کورتوڵموش سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا دوا و گوتی: ''لەساڵی 1993ەوە تا ئێستا پەیوەندییە توندوتۆڵەکانمان لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپادا پاراست. بەڵام لەو ماوە درێژەدا بەداخەوە ماوە ماوە بەرەوڕووی سیاسەتە دووڕووەکان و هەڵوێستە لایەنگیرییەکانی یەکێتیی ئەورووپا بووینەتەوە. بۆ نموونە پێشنیارکردنی هاوبەشی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی لەجیاتی ئەندامێتیی تەواوەتی یەکێکە لەمانە. کاتێک تەماشای مشتومڕەکانی ئەم دواییەی نێوان تورکیا و ئەورووپا دەکەین، ئەوە دەبینین کە مشتومڕەکان بەدەوری دوو بابەتدا دەخولێنەوە. یەکێک لەمانە بەخشینی هاووڵاتییانی تورکیایە لە ڤیزە و ئەوی دیکەیان بریتییە لە وەستاندنی شەپۆلی کۆچی نائاسایی لەتورکیاوە بۆ ئەورووپا''.
- ''ئەگەر ئەورووپا ڤیزە لەسەر هاووڵاتییانمان هەڵنەگرێت، رێگە لە کۆچبەران ناگرین لە چوونیان بۆ ئەورووپا''
نومان کورتوڵموش راشیگەیاند: ''کۆبوونەوەمان لەگەڵ بڕیار بەدەستانی یەکێتیی ئەورووپا ئەنجامدا. ئەو پرۆگرامی چاکسازییەمان درێژە پێدا کە 73 ماددەی دادوەریی لەخۆدەگرێت. پێویست بوو مانگی تەمووزی رابردوو ڤیزە هەڵبگیرێت. تورکیا سوور بوو لەسەر ئەوەی هەموو داواکارییەکان جێبەجێ بکات. لەنێو ئەوانەدا کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی بۆ دوورگەکانی یۆنانیش هەبوون، ئەو رێژەیە لە سفر نزیکبووتەوە. بەڵام بەداخەوە بێ ئەوەی هۆیەک عەقڵانی هەبێت، هەڵگرتنی ڤیزە لەسەر هاووڵاتییانی تورکیا دواخرا''.
كورتوڵموش رایگه‌یاند: "هه‌ڵگرتنی ڤیزه و وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران هاوته‌ریبی یه‌كترن. ئه‌گه‌ر ئه‌ورووپا ڤیزه هه‌ڵنه‌گرێت، ده‌ست له رێگریكردن لهگۆچی كۆچبه‌ران به‌ره‌و ئه‌ورووپا هه‌ڵده‌گرین".
- "رێكخراوی هاریكاریی شانگهای، جێگره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نییه"
كورتوڵموش وه‌ڵامی پرسیارێكی دایه‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چوونی توركیا بۆ نێو رێكخراوی هاریكاریی شانگهای رێگری له دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كات و گرژییه‌كان زیاتر ده‌كات و گوتی،"پێموانییه. توركیا كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندیی جوگرافی، كلتوری و ستراتیژیی هه‌یه. ئێمه ئه‌ندامی ناتۆین و چاوه‌ڕوانی بهئهندامبوونین له یه‌كێتیی ئه‌وروپادا. جگه له‌وه ئه‌ندامی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی، ئه‌نجوومه‌نی وڵاتانی توركیا زمان و چه‌ندین رێكخراوی دیكه‌ین. هاوكات له‌نێو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی بهڵقانیشداین. به‌شداریكردنمان له رێكخراوی هاریكاریی شانگهای به‌واتای كه‌مبوونه‌وه‌ی گرنگیی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا یان هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌ئه‌ندامبوون له یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا نایه‌ت. رێكخراوی هاریكاریی شانگهای، جێگره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نییه. مافی خۆمانه هه‌موو كارته‌كانمان به‌كاربهێنین و په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایهنكاندا هه‌بێت".