Aziz Aslan
29 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2016
دیاربەکر -AA
داوایەک لە دژی سەرۆکی شارەوانی دیاربەکر، گوڵتان کشاناک بەرز کرایەوە کە تیایدا داوا دەکرێت لە ٥٧ ساڵ و ٦ مانگ بۆ ٢٣٠ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی کردن سزا بدرێت
داواکاری گشتی دیاربەکر داوایەکی لە دژی سەرۆکی شارەوانی دیاربەکر، گوڵتان کشاناک پێشکەشی دادگای تاوانە قورسەکانی دیاربەکر کرد.
داواکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە کشاناک لە گوتارێکیدا لە کۆنگرەی جڤاتی دیموکراتی (کەجەدە)باس لە پەکەکە دەکات وەک رێکخراوێک کە شەرعیەتی پێدرابیت.
هەر لە داواکەدا باس لەوە دەکات کەوا کشاناک لە یەکێک لە بیناکانی شارەوانی لە شارۆچکەی یەنی شەهیر، هەشت جار کۆبوونەوەی کەجەدەی لێ ئەنجامداوە و ئەم رووداوەش لەلایەن دادگاشەوە پشت راستکراوەتەوە.
جگە لەمانەش کشاناک کە بە تۆمەتی ئەندام بوون لە رێکخراوی تیرۆرستی دەستگیر کراوە، تۆمەتبار کراوە بەوەی کە ٤١ جار پڕوپاگەندەی بۆ رێکخراوی تیرۆریستی کردووە و هەروەها یاسای پێشێلکردووە هەر بۆیەش داوا کراوە کە لە ٥٧ ساڵ و ٦ مانگ بۆ ٢٣٠ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی کردن سزا بدرێت.