Mustafa Keleş,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
16 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2017
نەتەوەیەکگرتووەکان - AA
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان ئیدانەی ئەوەی کرد کە سەرەڕای بوونی بڕیاری سزاکان، کۆریای باکوور درێژەی بە تاقیکردنەوەی مووشەکە بالیستییەکانی دەدات و داوای کرد دەستبەجێ سزاکان بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر داوای هەریەک لە ئەمریکا و ژاپۆن و بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیی کۆریای باکوور، کۆبوویەوە.
لە دانیشتنەکەدا کە بە شێوەیەکی داخراو بەڕێوەچوو، جێگری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، میرۆسلاڤ جێنکا زانیاریی کورتی دایە ئەندامانی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە.
لەو راگەیەنراوەدا کە لە کۆبوونەوەکەدا پەسەندکرا، ئاماژە بەوەکراوە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی مووشەکی تەنها دوای سێ رۆژ لە دەرکردنی بڕیاری سەپاندنی سزای نوێ بەسەر کۆریای باکووردا، ''کارێکی ئیستیفزازییە'' و ئیدانەی دەکەین.
لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەکراوە چالاکییە ناوەکییەکانی کۆریای باکوور هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهان و داوا لەو وڵاتە کراوە کۆتایی بەو کردەوانەی بهێنێت.
هەروەها داوا لە سەرجەم وڵاتانی ئەندامی نەتەوەیەکگرتووەکان کراوە کە بە شێوەیەکی گشتگیر بڕیاری سەپاندنی سزاکان بەسەر کۆریای باکووردا، بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەدوای کۆبوونەوەکەش، نوێنەری هەمیشەیی رووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، ڤاسیلی نیبێنزیا رایگەیاند ''کارە ئیستیفزازییەکان و بڕیاری سزاکان، بۆ بازنەیەکی پووچ گۆڕاون''.
ڤاسیلی نیبێنزیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته چاره‌سه‌رێكی دیپلۆماسی بۆ كێشه‌كه بدۆزرێته‌وه و، خوازیارن بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بكرێت.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ژاپۆن له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كۆرۆ بێشۆ به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه ئه‌و تاقیكردنه‌وانه مه‌ترسی جیددی له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی خۆی و هه‌موو جیهانیش دروستكردووه.
كۆرۆ بێشۆ ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه داخوازن ده‌ستبه‌جێ هه‌موو ئه‌ندامان ئه‌و سزایانه جێبه‌جێ بكه‌ن كه ئێستا هه‌یه.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی به‌ریتانیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ماسی‌و ریكرۆفت بێ ناوهێنان بانگه‌وازی ئاراسته‌ی چین كرد.
ماسی‌و ریكرۆفت باسی له‌وه كرد كه بڕیاری سزای نوێ له رۆژه‌ڤیاندا نییه و، گوتی: "ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌یوه‌ندی ئابووریی نزیكیان له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور هه‌یه پێویسته خێرا و به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیر ده‌ستبه‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ن كه هه‌یه".
له لایه‌كی دیكه‌وه، سكرتاریه‌تی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا باسی له‌وه كرد كه كۆریای باكوور له‌مساڵدا 19 جار مووشه‌كی بالیستی تاقیكردووه‌ته‌وه، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیش 12 جار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كۆبووه‌ته‌وه.