Ramal Abdullah Mahmood
16 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2017
واشنتۆن – AA
- گوتەبێژی کۆشکی سپی، سارا ساندەرز: "ئەمریکا پشتگیری ئەنجامدانی ریفراندۆم ناکات کە هەرێمی کوردستان بەنیازە لە کۆتایی ئەم مانگەدا ئەنجامی بدات".
- ئەوەی بۆتە جێگەی سەرنج ماوەیەکی زۆرە ئیدارەی ئەمریکا داوای دواخستنی ریفراندۆم دەکات، بەڵام بۆ جاری یەکەمە کۆشکی سپی داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم دەکات.
ئەمریکا رایگەیاند کە پشتگیری ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ناکات و داوایشی کرد بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم هەڵبوەشێنرێتەوە.
گوتەبێژی کۆشکی سپی، سارا ساندەرز رایگەیاند "ئەمریکا پشتگیری ئەنجامدانی ریفراندۆم ناکات کە هەرێمی کوردستان بەنیازە لە کۆتایی ئەم مانگەدا ئەنجامی بدات. چەندین جار جەختمان لەوە کردووەتەوە کە ئەو ریفراندۆمە دەبێتە هۆی سەرنج و پەرش و بڵاوبوون لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و هەوڵەکانی بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچە ئازادکراوەکان".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی ساندەرزدا هاتووە "ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ناوچە کێشەلەسەرەکان، بە شێوەیەکی ئاشکرا کارێکی ئیستیفزازکەرانەیە و دەبێتە هۆی ناسەقامگیری. لەبەرئەمە داوا لە هەرێمی کوردستان دەکەین ئەم بڕیارە هەڵبوەشێنێتەوە و لەگەڵ بەغدا بکەوێتە دیالۆگ و گفتوگۆی جیددی و بەردەوام. ئەمریکا ئامادەیە رۆڵی ناوبژیوان بگێڕێت لەم بارەیەوە".
ئەوەی بۆتە جێگەی سەرنج ماوەیەکی زۆرە ئیدارەی ئەمریکا داوای دواخستنی ریفراندۆم دەکات، بەڵام بۆ جاری یەکەمە کۆشکی سپی داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم دەکات.