Tayfun Salcı,Muhammet Ali Kemal
16 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2017
لەندەن - AA
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێریزا مای ئاشکرای کرد ئاستی مەترسیی تیرۆریان لە وڵاتەکەیان بۆ بەرزترین ئاست کە ''هەستیار''ە بەرزکردووەتەوە.
تێریزا مای باسی لەوەشکردووە بەرزکردنەوەی ئاستی مەترسییەکانی تیرۆر لە ئاستی ''جیددیی''ەوە بۆ ''هەستیار'' لەسەر پێشنیازی ناوەندی هاوبەشی شیکردنەوەی تیرۆر لە دەزگای هەواڵگریی ناوخۆ، ئەنجامدراوە.
لە بەریتانیا مەترسییەکانی تیرۆر لە پێنج ئاست پێکدێت. ئاستی ''هەستیار'' بە مانای ئەوە دێت کە زانیاریی هەواڵگریی بەرجەستە بوونی هەیە سەبارەت بەوەی دەکرێت لە هەر ساتێکدا هێرشی تیرۆریستیی رووبدات، بەڵام لە ئاستی ''جیددیی''دا زانیاریی هەواڵگریی لەوجۆرە بوونی نییە و ئەگەری بەهێز بۆ روودانی هێرشی تیرۆریستیی هەیە.