Rewa Mahmut Hasan
28 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2015
یاریدەدەری پێشووی سەرۆکوەزیرانی تورکیا عەلی باباجان، لەمیانی کۆبوونەوەیەکی ئاک پارتی لە شاری وان گوتەیەکی پێشکەش کرد و تێیدا باسی لە گەشەسەندنی ئابووری تورکیا کرد.
باباجان ئاماژەی بەو دۆخە ئاڵۆزەی كە لە دەورووبەری توركیا دەگوزەرێت كرد بەتایبەت لە سووریا و عێراق و دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا كە ئابووری زۆر وڵاتی تێكداوە و، ئاشكرای كرد كە داعش لە خاكی سووریادا ناوچەیەك بەرێوەدەبات كە زیاتر لە هەشت ملیۆن كەسی تێدا دەژی و ئەوەشی بەسەرچاوەیەكی مەترسی گەورە وەسف كرد و، راشیگەیاند كە ناوبەناو ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە لە توركیا چالاكی دەكات.
باباجان ئاماژەی بەوەشدا كە لە دوای حەوتی حوزەیرانەوە پەكەكە و رێكخراوەكانی دیكەی تیرۆریستی بە سوود وەرگرتن لە ناسەقامگیری سیاسیی، گرووپی سێیەمی مەترسییان بۆسەر توركیا درووست كرد و گوتی: "ئەگەر دیموكراسی وڵاتێك تەندروست بێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر لەو وڵاتە سەركەوتوو دەبێت.
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.