Sertaç Bulur
23 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی هەفتەی رابردووی سەرانسەری تورکیادا، ٤٥ تیرۆریست کوژراون.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە لە نێوان رۆژانی ١٦-٢٣ی تشرینی یەکەمدا بۆ سەر رێکخراوە تیرۆریستیە جوداخوازەکان، هەزار و ٤٥٥ ئۆپەراسیۆن لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجامدراون.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانیشدا، ١٣١ گومانلێکراو بە تۆمەتی هاوکاریکردنی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، ٦٠ گومانلێکراو بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی بە رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە، ٦٤٣ گومانلێکراو لەچوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی/پێکهاتەی دەوڵەتی هاوتەریبدا و ١٦ گومانلێکراو لە میانی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستیە چەپەکاندا، دەستبەسەرکراون.
لە ئۆپەراسیۆنەکاندا، پێنج هەزار و ٦٤٩ کەس دەستبەسەرکراون کە ٨٥٩یان بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەست بە تیرۆر، ١٤٥ بە تۆمەتی ئەنجامدانی کۆچی نارێکخراو و چوار هەزار و ٦٤٥یان بە تۆمەتی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان و قاچاخچێتیەوە، بووە.
ئەمە جگە لەوەی لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکاندا، ٤٥ تیرۆریست کوژراون، هەشتیان دەستگیرکراون و ١١یان خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووەتەوە.