Sultan Çoğalan,Özcan Yıldırım
04 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2015
ئاكدۆغان بەشداری بەرنامەیەكی كەناڵی تەلەڤزیۆنی TRT Haberی كرد و وەڵامی پرسیارەكانی دایەوە.
ئاكدۆغان ئاماژەی بەوەدا رووداوەكانی دوای هەڵبژاردنی حەوتی حوزەیران كاریگەری لەدەنگدەر كرد، دوای هەڵسەنگاندنێكی باش تێبینییەكانی خۆیان دایە ئەو لایەنەی راست یان هەڵە مامەڵە دەكات و كێش لەسەر هەڵەكانی سوورە.
ئاكدۆغان بەخستنەڕووی ئەوەی هەڵكشانی دەنگەكانی ئاك پارتی بۆ لەسەدا ٤٩ لەهەڵبژاردنی یەكی تشرینی دووەمدا زۆر سوپرایز نەبوو، گوتی: "سەركەوتنی ئاك پارتی بەند بوو بەبەدەستهێنانی دەنگی نزیكەی ٥ ملیۆن كەس. بەدەستهێانی نزیكەی ٥ ملیۆن دەنگ سەركەوتنێكی زۆر گەورەیە لەمێژووی كۆماری و لەهەمان كاتدا بەشێوەیەكی رێژەیی ریكۆرد شكاندنیشە".
ئاكدۆغان تیشكی خستە سەر ئەوەی كە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر هۆكارەكەی هەڵبژاردن نەبووە، تاكو تیرۆر و چەك بمێنێت بەقەبارەیەكی گەورەتر رووبەڕووی دەبنەوە. ئاكدۆغان پێیوایە كەرێگای سەركەوتن بەسەر رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا لەرووبەڕووبوونەوەی پێكهاتەی هاوتەریبدا خۆی دەبینێتەوە.
ئاكدۆغان سەرنجی بۆ ئەوە راكێشا کە پێكهاتەی هاوتەریب وەك هەوڵەكانی بۆ سەرنەگرتنی قۆناغی چارەسەری، ئەوەی لەدەستی بێت دەیكات تاكو رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر شكست پێبێنێت. لەو بارەیەوە گوتی: "پێكهاتەی هاوتەریب لەگەڵ كێ تێگیرابن هەموو جار دۆڕاندوویانە. چونكە تێگەیشتنێكی هەڵەی هەیە. دۆخێك هەیە دەیەوێت توركیا بكاتە بارمتە. لەهەڵبژاردنەكانی خۆجێی و سەرۆكایەتی و ئەو هەڵبژاردنەش هەر دۆڕان. چونكە نیازیان خراپە. بەو حاڵیشیانەوە دەیانەوێت بەردەوامی بەشەڕ بدەن. تا دێت گەمارۆكانیان ترسناكتر دەبن. لەپێناو دیموكراسی و سیستەمی دادوەریمان گرنگە رووبەڕووی ئەو تێگەیشتنە خراپە ببینەوە. ئەوان لەگەڵ فەلسەفەی داعش جیاوازییان نییە كە بۆ گەیشتنە ئامانجەكانیان پەنا بۆ هەموو شتێك دەبەن. داعش مرۆڤ دەكوژێت، ئەوانیش گیانی مرۆڤ لەناو دەبەن. لەڕووی نایاساییشەوە هەردووكیان وەكو یەكن. بەو هۆیەوە پێشپێگرتنیان بۆ پاشەڕۆژ زۆر گرنگە".