Sangar Hamad Azeez
04 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2015
لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ هەرێمی كوردستان، وەزیری دەرەوەی توركیا فەرەیدون سینیرلیئۆغڵو لەگەڵ جێگری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەرهەم ساڵح كۆبووەوە.
بڕیارە لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا فەرەیدون سینیرلیئۆغڵو لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان مسعود بارزانی كۆببێتەوە و دواتر بەشداری لە كۆنفرانسی مێری (ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە) بكات و گوتارێك پێشكەش بكات.
ئێوارەی دوێنێ وەزیری دەرەوەی توركیا فەرەیدون سینیرلیئۆغڵو، بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە شاری هەولێر و دواتر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوویەوە و پەیوەندییەكانی دوو قۆڵی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا و ئەو پێشهاتانەی لە ناوچەكەدا درووست بوون لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرد.