Muhammet Ali Kemal,Rewa Mahmut Hasan
05 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2016
برۆکسل - AA
- وەزیری دەرەوەی تورکیا لەکۆنفرانسی ئەفغانستان لە برۆکسل، چاوی کەوت بە هاوتا ئەڵمانی و ئەمریکییەکەی و تاوتوێی دۆخی سووریا-یان کرد.
- وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو:
- ''لەئێستادا دۆخەکە زۆر جددییە، پێویستە راستییەکان ببینین و چاوەکانمان دانەخەین''.
- ''ئەم جارە هەمووانم کەمێک جددیتر بینی. هەربۆیە کەمێک گەشبین بووم''.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە دۆخی سووریا زۆر جددییە، گوتی: ''پێویستە راستییەکان ببینین و چاوەکانمان دانەخەین. ئەو هەوڵانەی کە دەیدەین پێویستە هەوڵی مانادار بن. دادەنیشین و بڕیار دەدەین بەڵام جێبەجێ ناکرێت. جارێکی دیکە بڕیار دەدەین، جارێکی دیکەش جێبەجێ ناکرێتەوە. ئەوەی کە روودەدات بەسەر مرۆڤەکاندا دێت، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی سڤیل دەکوژرێن. ئەم جارە هەمووانم کەمێک جددیتر بینی. هەربۆیە کەمێک گەشبین بووم''.
مەولود چاوشئۆغڵو لەکاتی هاتنە دەرەوەیدا لە کۆنفرانسی ئەفغانستان لە برۆکسل، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد لە کۆنفرانسەکەدا چاوی بە هەریەک لە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، فرانک ڤاڵتەر شتاینمایەر، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جۆن کیری و وەزیری گەشەپێدانی سڕبیا، ئالێکساندەر ڤولین، کەوتووە و لەگەڵیاندا تاوتوێی دۆخی سووریای کردووە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد کە هیچ یەکێک لە رێککەوتنەکان تاوەکو ئەمڕۆ سەریان نەگرتووە و رایگەیاند ''وەستاندنی شەڕو پێکدادانەکان، ئاگربەست و هەموو ئەمان پێشێلکران. لەلایەن رژێم و پشتیوانەکانییەوە پیشێلکران. هاوکات لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکاندا نارەحەتی زۆرمان بینی. تەنانەت لە جەژنیشدا رێگەیان لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان گرت. کار گەیشتە ئەوەی 18 بارهەڵگریان کردە ئامانج و چوار شۆفێر گیانیان لەدەستدا''.
- ''لەئێستادا دۆخەکە زۆر جددییە، پێویستە راستییەکان ببینین''.
مەولود شاوچئۆغڵو ئاشکرای کرد کۆبوونەوە دووقۆڵییەکان درێژەیان هەیە و ئەوان لەگەڵ هەریەک لە رووسیا، ئێران و ئەمریکا لەپەیوەندیدان، دواتر گوتی:
"دەبێت هەنگاوی زۆری جدی بنێین لەبارەی چارەسەری سیاسی و یارمەتیی مرۆییەوە. ئەو بڕیارانەی داومانە دەبێت جێبەجێیان بکەین لەو چاوپێککەوتنە سەر پێییانەی ئەنجامم داوە، باسمان لەوە دەکرد دەکرێت چ هەنگاوێک بنێین و کەی کۆببینەوە باشە. ئێستاش دۆخەکە زۆر جددییە. دەبێت راستیەکان ببینین. نابێت چاومان دابخەین. دەبێت هەوڵەکانمان ئەنجام بەخش بن. دادەنیشین و بڕیار دەدەین. جێبەجێ ناکرێت. جارێکی تر بڕیار دەدەین هەر جێبەجێ نابێت. ئەوەی روودەدات بەسەر ئەو خەڵکە هەژارەدا روودەدات، ژمارەیەکی زۆر خەڵکی مەدەنی گیانیان لەدەست دەدەن. ئەمجارە هەموو لایەکم بە جددی بینی. هەر بۆیە تۆزێک گەشبین بووم.
ناوبراو ئاشکرای کرد کە تێڕوانینی تورکیا لەمەڕ چارەسەریی سیاسی بۆ دۆخەکە ئاشکرایە و گوتی: "لەپێناو وەستاندنی شەڕو پێکدادانەکاندا و بۆ گەیاندنی یارمەتیە مرۆییەکان بە شوێنە لێقەوماوەکان، ئەوەی لە تواناماندا بووە کردوومانە. بەردەوامیش دەبین بۆ لەمەودوا، چونکە سەقامگیری و ئاسایشی سووریا بۆ ئێمە زۆر گرنگە و رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستیەکانی سووریا بۆ ئێمە و بۆ خۆشیان وەک سووریا گرنگە".
چاوشئۆغڵو لەبارەی چاوپێککەوتنە سەرپێییەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جۆن کیری-دا، گوتی: "لەو چاوپێکەوتنەدا باسمان لە سووریا کرد و جەختمان کردەوە لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک بۆ ئەو مەبەستە" .