Muhammet Ali Kemal
05 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2016
ئورفا- AA
- دادگا بڕیاریدا هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە فیگەن یوکسەکداغ کە بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی ''پروپاگەندەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی و ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستیی چەکداردا'' دادگایی دەکرێت، بەزۆر بهێنرێتە دادگا و لەرێگەی سیستمی گواستنەوەی دەنگ و رەنگەوە، ئیفادەی لێوەربگیرێت.
دادگای پێنجەمی تاوانە قورسەکانی ئورفا بڕیاریدا هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە فیگەن یوکسەکداغ کە بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی ''پروپاگەندەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی و ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستیی چەکداردا'' دادگایی دەکرێت، بەزۆر بهێنرێتە دادگا و لەرێگەی سیستمی گواستنەوەی دەنگ و رەنگەوە، ئیفادەی لێوەربگیرێت.
دوای ئەوەی سکاڵانامەکەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئورفا بەهۆی لێدوانەکانی فیگەن یوکسەکداغ کە رایگەیاندبوو ''پشت بە یەپەگە، یەپەژە و پەیەدە دەبەستین''، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی ''پروپاگەندەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی و ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستیی چەکداردا'' کە تێیدا داوای لە 5 ساڵەوە بۆ 15 ساڵ زیندانیی بۆ یوکسەکداغ دەکرد، پەسەندکرا، یەکەم دانیشتنی دادگا لەوبارەیەوە لە دادگای پێنجەمی تاوانە قورسەکان لە ئورفا بەرێوەچوو.
لەکاتێکدا هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە وەک تۆمەتبار ئامادەی دانیشتنەکە نەبوو، هەریەک لە پارێزەرەکانی سەڤدا چەلیک ئۆزبینگۆل و بەکر بەنەک ئامادەی دانیشتنەکەی دادگا بوون.
لای خۆیەوە پارێزەر سەڤدا چەلیک ئۆزبینگۆل ئاماژەی بەوەکرد ناتوانرێت فیگەن یوکسەکداغی پەرلەمانتار بەزۆر بهێنرێتە دادگا و جەختی لەوەکردەوە لەوبارەیەوە بەیاننامەیەک بە وردەکارییەکانییەوە بڵاودەکەنەوە.
دادگا بڕیاری دواخستنی دانیشتنەکە و ''بەزۆر هێنانی فیگەن یوکسەکداغ و وەرگرتنی ئیفادەکەی لەرێگەی سیستمی گواستنەوەی دەنگ و رەنگەوە''ی دا.