Mohammed Baqi Hussein
05 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش رایگەیاند: "عێراق ھی عێراقییەکانە. سووریا ھی سوورییەکانە. بەڵام نابێت نە تورکیا و نە عێراق وھیچ وڵاتێکی دیکە رێگە بە رێکخراوی تیرۆریستی بدەن، ھەوڵێک دژی پێکھاتەی نەتەوەیی و پێکھاتەی دیمۆگرافیی ئەو وڵاتە بدات".
لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەوانان کورتوڵموش دووپاتیکردەوە کە تورکیا ئامادەی ھەموو جۆرە ھەماھەنگییەکە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی عێراق.
کورتوڵموش گوتی: "تورکیا بۆ پاککردنەوەی عێراق لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان ئامادەی هەموو جۆرە هەماهەنگییەکە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی عێراق. تورکیا هەر لەسەرەتاوە رایگەیاندووە کە لە دژی مەترسییەکانی داعش و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکەن لە مووسڵ".
ناوبراو رایگهیاند توركیا دژی ههوڵهكانی گۆڕینی پێكهاتهی نهتهوهیی و دیموگرافیی عێراق و سووریا-یه.
کورتوڵموش گوتی: "عێراق ھی عێراقییەکانە. سووریا ھی سوورییەکانە. بەڵام نابێت نە تورکیا و نە عێراق و ھیچ وڵاتێکی دیکە رێگە بە رێکخراوی تیرۆریستی بدەن، ھەوڵێک دژی پێکھاتەی نەتەوەیی و پێکھاتەی دیمۆگرافیی ئەو وڵاتە بدات".
لهوهڵامی پرسیارێكدا لهبارهی كهمپی بهعشیقهوه کورتوڵموش رایگهیاند: "لەسەر پرسی بەعشیقە دەزانن کە لەسەرەتاوە هەرێمی کوردستان داوای لە یەکە سەربازییە تورکیەکان کردبوو، بۆ رزگارکردنی مووسڵ، مەشق بە هێزە ناوخۆییەکانی ناوچەکە بکات، روون و ئاشکرایە داوای یارمەتی کردووە. ئەمە هیچ جێگەی مشتومڕ نییە .تورکیا رێگە نادات بەعشیقە بکرێتە جێگەی مشتومڕ".