Lejla Bıogradlıja Aksan, Şilan Turp, Aladdin Mustafaoğlu
07 تشرینی یەکەم 2026•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2026
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ماركۆ ڕۆبیۆ بانگەشەی ئەوەی كرد كە ئێران بە تەواوی كۆنترۆڵكردنی گەرووی هورمزی لەدەستداوە.
ماركۆ ڕۆبیۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی یۆنان، یۆرگۆس یاراپێتریتیس لە ئەسینا ئاماژەی بەوەدا كە ئەمریکا و یۆنان پەیوەندییەکی مێژووییان لەسەر بنەمای دۆستایەتی و هاوبەشی و هاوپەیمانی هەیە و گوتی: "گرنگی ئەم هاوپەیمانێتییە مێژووییە زیاتر دەبێت، ئەوەش لەبەر ڕۆشنایی ئەو ناسەقامگیرییەی كە ئەمڕۆ لە جیهاندا هەیە ئەوەش بەهۆی ئەو ململانێیانەی كە لەگەڵ ئێران لە هورمز و لەگەڵ یەمەن لە دەریای سوور، ئۆکرانیا و ڕووسیا، بەردەوامن".
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پرۆژەیەکی کارەبا کە ئامانج لێی بەستنەوەی تۆڕی کارەبای نێوان یۆنان و باشووری قوبرسی ڕۆمی و ئیسرائیلە، ڕایگەیاند كە هاريکاری لە بواری وزەدا لەگەڵ هاریکاری ئەمنیدا پەیوەندی بە ئاسایشی نەتەوەییەوە هەیە و ، ئاماژەی بەوەشدا كە پەککەوتنی هەناردەكردنی وزە لە هەر ناوچەیەکدا، مەترسییەکی جیهانی دروست بکات.
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ماركۆ ڕۆبیۆ گوتی: "ئێران نابێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، چونكە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە، بەلای ئێمەوە هێڵی سوورە.
ماركۆ ڕۆبیۆ باسی لەوەش كرد كە ئێستا گەرووی هورمز كراوەیە و ڕی ئەو نەوتەی کە تێیدا تێپەڕدەبێت لە ئاستی پێش ململانێیەكە نزیک بووەتەوە و گوتی: "ئێران بەتەواوی کۆنترۆڵكردنی گەرووی هورمزی لەدەستداوە".