Zafer Fatih Beyaz
07 تشرینی یەکەم 2026•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2026
سەرکۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئەنجام دا.
بەپێی ڕاگەیاندراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری توركیا، لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەی نێوان ئەردۆغان و پوتیندا، پەیوەندیە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و ڕووسیا و، پرسە هەرێمی و جیهانییەکان تاوتوێ کران.
سهركۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد ئەو کارانەی بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی کەشتیوانی لە دەریای ڕەش ئەنجام دەدرێن گرنگییەکی زۆریان هەیە، جەختیشی لهسهر ئهوە کردەوە تورکیا هەمیشە ئامادەیە هاوکاری پێشکەش بەو هەوڵانە بکات کە پەیوەستن بە دەستپێکردنی گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا.
ههروهها سەرکۆمار ئەردۆغان پیرۆزباییی ڕۆژی لەدایکبوون و سەرکەوتنی پارتەکەی لە هەڵبژاردنەکانی دوومادا لە سەرۆکی ڕووسیا پوتین کرد.