Mohammed Baqi Hussein
05 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2016
دیاربه‌كر - AA
داوای 11 تا 32 ساڵ زیندانی بۆ په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، نورسێل ئایدۆغان ده‌كرێت و له‌و بانگهێشتنامه‌ی بۆی نێردراوه هاتووه، "ئه‌گه‌ر ئاماده‌ی دانیشتنی دادگا نه‌بێت، به‌زۆر ده‌برێته به‌رده‌م دادگا".
دانیشتنی دادگا له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ی ئایدۆغان به‌تاوانی "پڕۆپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی" و "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی چه‌كدار و ئه‌نجامدانی تاوان به‌ناوی رێكخراوه‌كه‌وه" ده‌ستی پێكردووه و داوای سزای 11 تا 32 ساڵ زیندانیی بۆ ده‌كرێت.
ئایدۆغان له دانیشتنی دادگادا ئاماده نه‌بوو. له‌به‌رئه‌وه بانگهێشتنامه‌ی بۆ ئاماده‌كرا و له‌ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه "ئه‌گه‌ر به‌بێ هۆكار ئاماده‌ی دانیشتنی دادگا نه‌بیت، به‌پێی بڕگه‌ی 176/2 به‌زۆر ده‌برێیته به‌رده‌م دادگا".