Ramal Mahmood
05 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
لەئاکامی دزەکردنی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ گەڕەکی زیارەی رۆژهەڵاتی شاری راعی کە لەمیانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا لەلایەن سوپای سووریای ئازادەوە کۆنترۆڵکراوە. شەڕو پێکدادان لەنێوان سەربازانی هێزە چەکدارەکانی تورکیا و تیرۆریستان لەناوچەکە رووی دا و لە ئاکامدا ١٨ تیرۆریست کوژران. یەک سەربازیش گیانی لەدەستدا و سێ سەربازی دیکەش بەسووکی بریندار بوون.
لەئاکامی دزەکردنی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ گەڕەکی زیارەی رۆژهەڵاتی شاری راعی کە لەمیانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا لەلایەن سوپای سووریای ئازادەوە کۆنترۆڵکراوە. شەڕو پێکدادان لەنێوان سەربازانی هێزە چەکدارەکانی تورکیا و تیرۆریستان لەناوچەکە رووی دا و لە ئاکامدا ١٨ تیرۆریست کوژران. یەک سەربازیش گیانی لەدەستدا و سێ سەربازی دیکەش بەسووکی بریندار بوون.
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیا بەمەبەستی نەهێشتنی ئەو هەڕەشەیەی کە رێکخراوە تیرۆریستییەکان درووستیانکردووە، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوور و پشتیوانییکردنی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لەباکووری سووریا دەستی پێکردووە، درێژەی هەیە و پێی ناوەتە رۆژی ٤٣ەمینییەوە.
بەپێی زانیارییە سەربازییەکان، تیمی هێزە تایبەتییەکان کە لەهێزەکانی ئۆپۆزسیۆن پێکدێن لەناوچەکانی عەزاز-راعی بەپاڵپشتی هاوکاری چڕی ئاسمانی و وشکانی ناوچە کۆنترۆڵکراوەکانی تورکمان باری، قوایباح، گەڕەکەکانی بۆزتەپە و هەردەناه دەپارێزێن.
لە پێکدادانەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو جەنگاوەری ئۆپۆزسیۆن گیانیان لەدەستداوە و ١٧ی دیکەش بریندار بوون.
لەئاکامی دزەکردنی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ گەڕەکی زیارەی رۆژهەڵاتی شاری راعی کە لەلایەن سوپای سووریای ئازادەوە کۆنترۆڵکراوە. شەڕو پێکدادان لەنێوان سەربازانی هێزە چەکدارەکانی تورکیا و تیرۆریستان لەناوچەکە رووی دا و لە ئاکامدا ١٨ تیرۆریست کوژران. یەک سەربازیش گیانی لەدەستدا و سێ سەربازی دیکەش بەسووکی بریندار بوون.
هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنەوە تاکو ئێستا ١١٥ گەڕەکیان کۆنترۆڵکردووە کە رووبەرەکەی نزیکەی ٩٨٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە دەبێت.
لەمیانەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتدا بەمەبەستی پێکانی هەزار و ٨٧٥ ئامانج، لەلایەن تیمەکانی پشتیوانی تەقەکردن هەزار و ١٠٠ جار تەقە کراوە و هەزار و ٥٥٢ جاریش بە تانک تەقە کراوە.
ئەو ناوچانەش لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئێستا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش پاککراونەتەوە ٢٨ مین و هەزار و ١٠ بۆمبی دەستیش بەکۆنترۆڵکراوی پوچەڵکراونەتەوە.
هەروەها دوێنێ، دوای پشکنین و دیاریکردنی ٧٥ ئامانجی داعش، ٢٢١ جار لە بنکەی سەربازی فڕتناوە تەقەیان لێکراوە و ٤٠ جار مووشەکیان تێگیراوە، ١٤ جاریش لەلایەن تانکەکانەوە تەقەیان لێکراوە. لەئاکامی ئەو تەقەکردنەدا بنکە و پێگە سەربازییەکانیان و حەشارگەکانی چەک و تەقەمەنی و دوو ئۆتۆمبیلیان تێکشکێنران.
دوینێش لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی هێزە ئاسمانییەکان، شەش ئامانجی تیرۆریستان لە ئاکتاریم، رەسم ئەلوەرد، کاپتان و دابق بۆردومان کران. لەئاکامدا دوو تەلار کە رێکخراوی تیرۆریستی داعش وەک بارەگا بەکاری دەهێنان و خاڵێکی پشکنین، تەلارێک کەوەک جبەخانەی سەربازی بەکاری دەهێنا و دوو هۆڵی کۆبوونەوە خاپوور کران. لەئاکامی نۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانانیش بۆسەر چەکدارانی داعش لەناوچەکانی تورکمان باری، زیارە، سوران، ئاکتارین و تیتاناه پێنج تیرۆریست کوژران و پێنچ بیناش کە وەک جبەخانەی چەک و چەکی قورس بەکاردەهێنران خاپوور کران.