Rewa Mahmut Hasan
09 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2016
واشنتۆن - AA
گوتەبیژی هاوپەیمانی دژی داعش لیوا جۆن دۆەیان رایگەیاند لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، ئامادەکارییان کردووە بۆ هەلومەرجی گرتنەوەی رەققا لە هەنگاوی داهاتوودا دوای دروست کردنی هێڵی پارێزراو لەباکووری سووریا.
لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی پێنتاگۆندا لەرێی تەلەکۆنفرانسەوە، گوتەبێژی هاوپەیمانی دژی داعش لیوا جۆن دۆریان وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە لەسەر رووبەڕوو بوونەوەی داعش.
دۆریان ئاماژەی بەوەدا کە لەبارەی گرتنەوەی رەققا کە بە دوایین قەڵای داعش ناوزەد دەکرێت، لەگەڵ تورکیاو هاوپەیمانەکانی تردا کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە وەک ئامادەکارییەک و ئاشکراشی کرد دروست کردنی ناوچەی دابڕاو لەلایەن سوپای تورکیەوە، کارێکی زۆر بەسوود دەبێت بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی داعش لە سووریا.
دۆریان ئاماژەی بەوەدا کە پاککردنەوەی سنووری سووریا لەلایەن تورکیاوە، بۆ ئاسایشی ناوخۆی وڵاتەکەو ئەورووپاش کارێکی باشە. هاوکات بەو رێگەیەش توانای شەڕ کردنی داعش لە سووریاو عێراق کەمبۆتەوە.
لیوا دۆریان ئاماەی بەوەدا کە تورکیا لەرێی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتەوە ئامادەکاری دەکات بۆ دروست کردنی هێڵێکی ئەمنی لە باکووری سووریاو دواتریش لە هەنگاوی داهاتوودا ئامادەکاری دەکریت بۆ هەلومەرجەکانی گرتنەوەی رەققا.
رۆژی رابردوو لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا وەزیری بەرگری تورکیا فیکری ئشک لە لەندەن ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاشتۆن کارتەردا پێیان راگەیاندوون پێویستە هێزی وشکانی هاوپەیمانان بەشداری بکات لە هێرشی سەر رەققادا، ئەوانیش پشتگیری تورکیایان بە تێبینی وەرگرتووە.
وەزیری بەرگری تورکیا بە کارتەری راگەیاندووە کە قبوڵی ناکەن پەیەدە/پەکەکە بەبیانووی ئۆپەراسیۆنی رەققاوە هەندێک ناوچەی چواردەوری رەققا بگرنە دەست. لەبری ئەوە سوپای سووریای ئازاد دەکرێت رۆڵێکی گەورە ببینێت لە ئازاد کردنەوەی رەققادا.