Sangar Hamad Azeez
09 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2016
بە مەبەستی شێکردنەوە و هەڵسەنگاندنی بەڵگەنامەی دەنگی هەشت پەرلەمانتاری هەدەپە کە لە نێویاندا بریکاری سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتەکە، چاغڵار دەمیرەل هەیە بڕیاردرا، سەبارەت بە داواکاری سەرکردایەتی کەجەکە سەربە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە بەزۆرملێ رەوانەی دادگا بکرێن.
بە گوێرەی زانیارییەکان، دوای هەڵگرتنی پارێزبەندی یاسایی لەسەر پەرلەمانتاران، دادگاییکردنی پەرلەمانتاران دەستی پێکردووە.
لەم چوارچێوەیەشدا سەربارەت بە داواکاری سەرکردایەتی کەجەکە سەربە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، دادگای تاوانە قورسەکانی دیاربەکر لە پێنجی ئەم مانگەدا بڕیاری دا هەریەک لە پەرلەمانتارانی هەدەپە چاغڵار دەمیرال، عوسمان بایدەمیر، دیرایەت تاشدەمیر، سەلما ئیرماک، ئەحمەد یڵدرم، بەسیمە کۆنجا، عەلیجان ئۆنلو و نادر یڵدرم بە زۆرملێ رەوانەی دادگا بکرێن.
بەهۆی ئامادەنەبوونیان لە دادگا، نەتوانراوە شیکردنەوە بۆ ئەو بەڵگە دەنگیانە بکرێت کە لە دژی ئەو پەرلەمانتارانە تایبەت بەو داوایە خراونەتەڕوو. لەم چوارچێوەیەشدا دادگا بڕیاری دا کەوا هەر هەشت پەرلەمانتار بە زۆرملێ بهێنرێنە بەردەم دادگا تاوەکو بە ئامادەبوونی خۆیان شیکاری بۆ راستی بەڵگەکان بکرێت و هەروەها بتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن لەبارەی ئەوەی کە ئەوە دەنگی هی خۆیانە یاخود ساختەیە.
جیالەمەش بڕیاری دەستگیر کردنی، ٢١ ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری کەجەکە و هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، سەڵاحەدین دەمیرتاش و براکەی نورەدین دەمیرتاش دەرکراوە.