Sangar Hamad Azeez
02 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2015
بەهۆی داواکردنی حکوومەتی خۆجێی و راگەیاندنی ناوچەی ئاسایش و قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە شارە کوردیەکان بەتایبەتی شارەکانی دیاربەکر و شرنەخ کە بەرێگەی تەقینەوە و چاڵ لێدانەوە رادەگەیەنرا، هەدەپە دەنگێکی زۆری لەدەست دا بە نموونەش لە هەڵبژاردنی رابردوو لە شارۆچکەی سوور هەدەپە لەسەدا 83.79ی بەدەست هێنا بەڵام لەم هەڵبژاردنە بۆ لەسەدا 75.71 دابەزی.
هەدەپە کە لە هەڵبژاردنەکانی رابردوودا لە شارۆچکەی بولانکی سەر بە مووش 36 هەزار و20 دەنگی هێنابوو لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا بۆ 31 هەزار و501 دابەزی.
لە شارۆچکەی دۆبایەزیتی سەر بە پارێزگای ئاگری لە هەڵبژاردنی ٧ی حوزەیرانی رابردوو هەدەپە لە سەدا89.53ی دەنگەکانی بەدەست هێنا بەڵام ئەم جارە لە سەدا 84.92 بەدەست هێنا.
بە هەمان شێوەش لە شارۆچکەی سیلڤان کە جاری رابردوو لە سەدا 89.37 بەدەست هێنابوو لە هەڵبژاردنەکەی دوێنێ بۆ 87.89 دابەزی.
لە شارۆچکەی لیجەش هەڵبژاردنی رابردوو لە سەدا 96,08 بەدەست هێنابوو بەڵام لە هەڵبژاردنەکەی ئەمجارە لە سەدا 95.82ی بەدەست هێنا.
لە شارۆچکەی ڤارتۆی سەر بە مو٢ش لە هەڵبژاردنی ٧ی حوزەیرانی رابردوو لە سەدا 93.63ی دەنگەکانی بەدەست هێنا بەڵام لە هەڵبژاردنی ئەمجارە لە سەدا 04. 91ی بەدەست هێنا.