Salih Bilici
03 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2015
گوتەبێژ و جێگری سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی، عومەر چەلیک کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و لەبارەی ھەڵبژاردنەوە ھەڵسەنگاندنی خستەڕوو.
چەلیک گوتی: "سەرکەوتووی ئەم ھەڵبژارنە ئاکپارتییە. زۆربەی پارتەکان شکستیان ھێنا بەڵام تاکە ھاووڵاتێکمان شکستی نەھێناوە. تورکیا ئەمڕۆ لە نێو ئاسوودەیی و تەباییەوە لە خەو ھەستاوە. گشت ھاووڵاتیانمان سەرکەوتنیان بەدەست ھێناوە. ئەمە سەرکەوتنی گەلەکەمانە".
گوتەبێژی ئاکپارتی ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە ھیچ ھاووڵاتییەک خەمبار نەبێت و گوتیشی: "ھیچ ھاووڵاتییەکمان خەمبار نەبێت. تەنانەت تاکە ھاووڵاتییەکیشمان خەمبار نەبێت کە دەنگی بە پارتەکانی دیکە داوە. سەرکەوتنی ئاکپارتی سەرکەوتنی ئەوانە. ھەستیاری لەبارەی داواکاری کۆمەڵایەتی ئەو ھاووڵاتییانەی دەنگیان بە ئێمە نەداوە ھەروەک ئەوانە کە دەنگیان بە ئێمە داوە. ئێمە ئاگاداری ئەوەین کە پارتێکی تورکیاین".
عومەر چەلیک گوتیشی: "سەرکەوتنی ئاکپارتی ھەم لەرووی مێژووی دیموکراسی و ھەم لە رووی مێژوویی سیاسی جیھان سەرکەوتنێکی روونە. بە گشتی پارتەکانی دەسەڵات بێ ھێز دەبێت و رێژەی دەنگەکانی کەم دەبێتەوە و پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن بەھێز دەبێت، بەڵام ئاکپارتی بارێکی پێچەوانەی ھێنایە ئاراوە و پارێزگاری لە ھێزەکەی کرد و بەھێزتر بوو. لە ھەڵبژاردنەکانی ٧ی حوزەیران رێژەی دەنگەکانی ئاکپارتی نزم بووەوە و بە تەنھا نەیتوانی دەسەڵات بگرێتە دەست و لەوبارەیەوە لەسەر ھۆکارەکانی بیرمان کردەوە و لە کۆتاییدا بنەمای سیاسەت لە داواکاری کۆمەڵایەتییەوە بۆ نوێنەرایەتی سیاسی گۆڕا".
ئەو زیاتر گوتیشی: "ئێمەپارتی تۆڵەسەندنەوە نین. ئێمە بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە بەرامبەر بە رووداوەکان جموجۆڵمان کردووە. سیاسەتی تۆڵەسەندنەوە و زمانی نەرێنی لە کتێبی ئێمەدا نییە".
گوتەبێژی ئاکپارتی روونیشی کردەوە کە بە مەستی سوپاسگوازری دەستیان بە سەردانی بۆ گشت شارەکان کردووە و گوتیشی: "لە نێو چەند رۆژێکدا ئەمە دەکەین. دواتر تاوەکو ١٢ی ئەم مانگە پشوویەک بەھۆی کاری رێکخستنی پارتەکەمان لە ھەڵبژاردنەکان دەدرێت. بەڵام بەڕێز سەرۆکوەزیران لەسەر کارەکەی بەردەوام دەبێت. دوێنی سەعات ٣ی شەو کارەکانی تەواو بوو و لەو چوارچێوەیەدا چەندین رێنمایی ھەیە. سەرەتا پێویستە کارنامەی پارتەکەمان بە ڕێگەی چاکسازی یاسایی جێبەجێ بکەین و بۆ ئەمەش دەستمان بەکارەکانمان کردووە. ھاوکات لەبارەی بەرنامەی حکوومەت ئەمڕۆ بەیانی دەستمان بەکارەکانمان کرد".
گوتەبێژی ئاکپارتی، عومەر چەلیک لەبارەی دەستووری نوێی وڵات گوتی: "ھەموو کاتێک گەلەکەمان ئەم رێنماییەی بە پەرلەمانی تورکیا داوە. واتە دەستووری نوێ بنووسنەوە. ئەمە بەھێزترین بەڵێن و داواکارییمانە. لەوبارەیەوە بەرامبەر بانگەوازی گشت پارتەکان بۆ پشتگیری، ھەماھەنگی و پێکھێنانی مێکانیزمێک کراوەین. لێرەوە جارێکە دیکە بانگەواز دەکەین وەرن بەیەکەوە دەستوورێکی سڤیل کە تورکیا دەگەیەنێتە ٢٠٢٣ ئامادە بکەین".
چەلیک لەبارەی قۆناغی چارەسەریش گوتی: "رێگە نادەین ھیچ کەسێک بەبیانووی قۆناغی چارەسەریی زیان بە دامودەزگاکانی حکوومی بدات. ئێمە خاوەنی بیرۆکەیەک نیین کە بەناوی دامودەزگاکان دیموکراسی ھەڵپەسێنین. ھەروەک دوو خاڵ پاراستی دامودەزگاکان و دیموکراسی بەیەکەوە دەبێت و لەمەودواش بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت. دوای ئەوەی لەبارەی پاراستنی دامودەزگاکان دەسەڵاتی تەواو دەگرینە دەست، بابەتی قۆناغی چارەسەری دووبارە دێتە رۆژەڤەوە و لە بەفرگر دەردەھێنرێت".