ھەولێر
بزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی لە راگەیەنراوێکدا رایدەگەیەنن ھەموو رێکارێکی یاسایی لەدژی ئەو ھەڵوێستە دەگرنە بەر.
لە راگەیەنراوێکدا ھەرسێ لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆن لەھەرێمی کوردستان (گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ) ئیدانەی دواخستنی ھەڵبژاردنی پارێزگاکانی ھەرێم دەکەن کە وا بڕیاربوو رۆژی ٢١ی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت و دەڵێن" دواخستنەکە بێ پاساوە"،
لەو راگەیەندراوەی ئەو سێ لایەنەدا ھاتووە" ئەم بڕیارە بەو پاساوە دراوە کە گوایە ھەندێک لە لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا ناوی کاندیدەکانیان بۆ کۆمیسیۆن نەناردووە، ئەم پاساوە نایاساییە و دەبوو کۆمیسیۆن رێوشوێنی یاسایی خۆی جێبەجێ بکردایە ئەویش دوورخستنەوەی ئەو لایەنانەیە کە لیستی ناوی کاندیدەکانیان نەناردووە لەوادەی خۆیدا".
لەو راگەیەنراوە ھەرسێ لایەن ھەنگاوەکەی کۆمیسیۆن بە کارێکی ترسناک ناودەبەن و دەڵێن" کۆمیسیۆن بە بەرپرسیار دەزانین و ھەموو رێکارێکی یاسایی بۆ لێپرسینەوە لەو ھەنگاوەی کۆمیسیۆن دەگرینە بەر ".