Abdullah Shukur
19 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2017
ئەنقەرە - AA
کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا داواکانی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی گشتپرسی بەھۆی ئەنجامدانی کاری نایاسایی، رەتکردەوە. داواکە بە دەنگی ١٠ ئەندام رەتکرایەوە و یەک ئەندامیش دەنگی قبوڵکردنی دا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ھەڵسەنگاندن بۆ داواکەی ھەر سێ پارتی گەلی کۆماری (جەھەپە) و پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) و پارتی وەتەن بەمەبەستی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی گشتپرسی تایبەت بە گۆڕانکاری دەستووری تورکیا بەھۆی ئەنجامدانی کاری نایاسایی کرا.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا تاوتوێی داواکانی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی گشتپرسی کراوە، لە ئەنجامی ئەمەش ھەر سێ داوەکە بە جیا خراوەتە دەنگدان. داواکان بە دەنگی ١٠ ئەندام رەتکرایەوە و یەک ئەندامیش دەنگی قبوڵکردنی دا.