Sangar Hamad Azeez
14 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2017
واشنتۆن -AA
کۆمیتەی هەواڵگری لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاند لێکۆلینەوە دەکات بۆ کەیسی هێرشی ئەلیکترۆنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لەلایەن رووسیاوە.
سەرۆکی کۆمیتەی هەوڵگری لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا و سیناتۆری باکووری کارۆلینا لەسەر لیستی کۆمارییەکان، ریچارد بۆر و جێگرەکەی کە سیناتۆری ڤیرجینیایە لەسەر لیستی دیموکراتییەکان، مارک وارنەر راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، کۆمیتەی هەواڵگری ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لێکۆلینەوە بۆ بانگەشەی هێرشی ئەلیکترۆنی رووسیا دەکات بۆسەر هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا و لەم چوارچیوەیەشدا لیکۆلینەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی تیمی دۆناڵد ترەمپ دەکات کە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەدا بەشداربوون.
لە راگەیەندراوەکەدا بۆر و وارنەر ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەوان باوەڕ بەو کاریگەرییە دەکەن کە ئەمریکا بەهۆی چالاکییەکانی رووسیا دووچاری هاتووە.
یەکەمجار لە مانگی تەمووز لەلایەن پارتی دیموکراتییەوە دەنگۆی "پەیوەندی رووسیا بە هێرشی ئەلیکترۆنیەوە" هاتە بەرباس، بۆ ماوەیەکی زۆر بووە هۆی دروستبوونی مشتومڕ.
لە ٧ـی تشیرینی دووەم بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری نیشتمانی و وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا بە فەرمی رووسیایان تۆمەتبارکرد بە ئەنجامدانی هێرشی سایبەر بۆسەر دەزگاکانی پارتی دیموکرات و کەمپینەکانی هەڵبژاردن، تیایدا هاتبوو: "دامەزراوە هەواڵگرییەکان ئەمریکا و ژمارەیەک داڕێژەرانی سیاسی ئەمریکا، دڵنیان لەوەی حکوومەتی رووسیا رۆڵی گێڕاوە بۆ دەستگەیشتن بە زانیارییەکانی نامە ئەلیکترۆنیی کەسی و دامودەزگاکانی ئەمریکا".