Rewa Mahmut Hasan
06 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2015
پرۆفیسۆر دکتۆر عەلی سەردار ئەردورماز سەرۆکی بەشی پەیوەندیە نێودەڵەتییەکان لە زانکۆی حەسەن کالیۆنجو ئاماژە بەوە دەکات کە هۆکاری زیاد بوونی دەنگەکانی ئاکپارتی لە شارەکانی عەنتاب و ئورفا پەیوەندی بە خواستی خەڵکەوە هەیە بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئەردورماز ئاماژە بەوە دەکات کە لەسەر ئاستی گشتی باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا، دەنگەکانی ئاکپارتی بەڕێژەی لەسەدا ١٦ زیادی کردووە لەم هەڵبژاردنەی ئەمجارەدا لەچاو هەڵبژاردنی ماگی حوزەیران، هاوکات ئەوەشی بۆ خواستی خەڵک گەڕانەوە بۆ سەقامگیری و خۆشگەزەرانی کە لەرێی دروست کردنی حکوومەتەوە دێتە دی بەتەنیا لەلایەن ئاکپارتیەوە.
ئەردورماز ئاماژەی بەوەدا کە کردەوە توندوتیژییەکان لە پێش هەڵبژاردنی کاریگەریی نەرێنی کردە سەر خەڵکی ناوچەکە و کاسبکاران بەهۆیەوە نەیانتوانیوە کاربکەن.
ناوبراو باسی لەوەش کرد کە کردەوە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکانی باشووری رۆژهەڵات کاریگەریی کردە سەر رووکردنە ئاکپارتی لە ناوچەکانی رۆژئاواش، ئەویش بەهۆی خواستی لەرادەبەری هاووڵاتیان بۆ سەقامگیری.
لەلایەکی ترەوە دکتۆر شەوکەت ئۆکتەن مامۆستا لە بەشی کۆمەڵناسی لە زانکۆی هاران ئاماژە بەوە دەکات کە هەڵەیە بە یەک هۆکار، ئەنجامی هەڵبژاردن هەڵبسەنگێندرێت و راشیگەیاند کە سیاسییەکان بە گوێدانە هۆشداریەکانی خەڵک، رێرەوی کاری خۆیان دیاری دەکەن و گوتی: "بەشێوەیەکی روون و ئاشکرا خەڵک دەخوازێت ئیتر پرسەکانی وەک پڕۆسەی چارەسەری و کێشەکانی تری ناوچەکە، لە پەرلەمان و لەرێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت".