Muhammet Ali Kemal
05 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە- AA
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوە دیبلۆماسییەکانەوە دەستکەوتوون، باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە هیشام عەلی ئەکبەر ئیبراهیم عەلەوی، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دەورووبەری کاتژمێر 9 بەهۆی بڕیارەکەی دوێنێ ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەیەوە کە تۆمەتی قورسی ئاراستەی تورکیا کردووە، بۆ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگ کراوە.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوێنێ لە بڕیارێکدا ژماەیەک تۆمەتی قورسی ئاراستەی تورکیا کرد، داواشی کردحکوومەتی وڵاتەکەی درێژکردنەوەی رێگەدان لەلایەن پەرلەمانی تورکیاوە بە سوپای ئەو وڵاتە بۆ ئەنجامدانی چالاکی لەدەرەوەی سنوورەکانی، پەسەند نەکات. ئەمە جگە لەوەی یاداشتنامەیەک بدرێتە باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، لە بڕیارەکەدا داواکراوە هێزەکانی تورکیا کە مەشقی سەربازیی بە خۆبەخشان دەکەن، وەک ''هێزی داگیرکەر'' بناسێنرێن، ئیدانەی روونکردنەوەکانی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بکرێت و چاو بە پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکاندا لەگەڵ تورکیا بخشێنرێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئیدانەی ئەو بڕیارەی کردووە کە پڕە لە تاوانبارکردنی وڵاتەکەی، بەتایبەتی بە توندی ئیدانەی ئەو بەشەی بڕیارەکەی کردووە کە تۆمەتی قێزەون ئاراستەی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات.
لە روونکردنەوەیەکی نووسراودا کە لەلایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە ''ئەو بڕیارەی پەرلەمانی عێراق کە رۆژی 4ی تشرینی یەکەم داویەتی، ئیدانەی دەکەین. بەتایبەتی بە توندی ئیدانەی ئەو بەشەی بڕیارەکە دەکەین کە تۆمەتی قێزەون ئاراستەی بەڕێز سەرکۆمارمان دەکات و پێمان وایە مایەی قبوڵکردن نییە''.