Muhammet Ali Kemal
20 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە - AA
تورکیا بۆ گیانلەدەستدانی دەیان هاووڵاتیی لە رووداوی شەمەندەفەرەکەی ویلایەتی ئوتار پرادێش باکووری هیندستان، سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان کرد.
لەڕوونکردنەوەیەکی نووسراودا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە هاتووە "رووداوی دەرچوونی شەمەندەفەرێک لە رێڕەوی خۆی کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 90 کەس و برینداربوونی 150 کەسی دیکە، لەناخەوە هەژاندینی و دڵتەنگی کردین".
لەڕوونکردنەوەکەدا هەروەها هاتووە ''سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان و حکوومەتی دۆستی هیندستان دەکەین و داوای چاکبوونەوەی بەپەلە بۆ بریندارانی رووداوەکە دەکەین''.
رووداوەکە کاتژمێر 03:10 خولەک بەکاتی ویلایەتی ئوتار پرادێش باکووری هیندستان لەناحیەی پوخرایانی نزیک شاری کانپور روویداوە و هەر 14 فارگۆنەکەی شەمەندەفەرەکە لە رێڕەوەکە دەرچوون. هەوڵەکانی رزگارکردنی قوربانییان و دەرهێنانی تەرمەکان درێژەی هەیە.