Mazın Asad
07 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
سەبارەت بە دەستگیرکردنی بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا عایشە نور باخچەلیکاپلی، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە ئەنقەرە مارتن ئەردمان بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەردمان لەبارەی دزڕانی پاسپۆرتی بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و مامەڵی خراپی پۆلیس بەرامبەری و دەستگیرکردنی لە فڕۆکەخانەی ئەڵمانیا، بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرا.
تورکیا لەسەر ئاستی جێگری راوێژکاری وەزارەتی دەرەوە کاردانەوەی لەبارەی بابەتەکە بە ئەردەمان نیشان دا.
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ لەوبارەیەوە لە گوتارێکی لە کۆبوونەوەی موختاراندا رایگەیاند بریکاری سەرۆکی پەرلەمان باخچەلیکاپلی لە گەشتەکەی بۆ ئەڵمانیا جانتاکەی دزراوە کە پاسپۆرتەکە و ناسنامەی تێدابووە و دواتر لە رێگەی باڵیۆزخانەی تورکیا لە ئەڵمانیا پاسپۆرتێکی کاتی پێدراوە، کەچی لە فڕۆکەخانەی ئەڵمانیدا رێگە بە گەشتکردنی نەدراوە.
ئەردۆغان ئاماژە بەوەش دابوو کە سەرەڕای ئەوەی باخچەلیکاپلی بە بەرپرسانی گوتووە کە بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیایە، بەڵام ماوەیەکی زۆر رێگەیان بە گەشتکردنی نەداوە و زیاتر گوتیشی: "تیرۆریستەکان وەردەگریت و لە وڵاتەکەت (ئەڵمانیا) مێوانداری دەکەیت، بەڵام بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک مۆڵەت بە جێگری سەرۆکی پەرلەمان و شاندەکەی لە فڕۆکەخانەت نادەیت. ئێستا پێویست ناکات ھەمان شت بەرامبەر ئەوان بکرێت؟ دواتر دەڵێن ئەردۆغان دیکتاتۆرە. ئەگەر تۆ ئەم ھەڵەیە بەرامبەر بە جێگری سەرۆک پەرلەمان و پەرلەمانتارێکی ئافرەت لە لایەن پۆلیستەوە ئەنجام بدەیت، ئەوا پێویستە منیش لە بەرامبەردا ھەمان شت بکەم. ئەگەر رێکاری پێویست بەرامبەر بە گشت کارمەندانی ئەوێ نەکرێت، ئەوا تورکیا کاردانەوە دەبیت و پێویستیشە ئەمە ئەنجام بدات".