Abdullah Shukur
07 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2016
حەلەب - AA
لە ئەنجامی ھێرشی رژێمی ئەسەد و ھاوپەیمانانی بۆ سەر شاری حەلەب لە ٢٢ رۆژی رابردوودا، ٨٤٥ کەس کوژراون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە بەرێوەبەری بەرگری شارستانی شاری حەلەب، نەجیب ئەنساری وەریگرتووە لە ئەنجامی ھێرشی ئاسمانی رژێمی ئەسەد بۆ سەر چەند گەڕەکێکی شاری حەلەب لە شەوی رابردووەوە، ١٧ ھاووڵاتی مەدەنی کوژران و ٣٨ کەس برینداربوون.
بەم پێیەش ژمارەی قوربانیانی مەدەنی رۆژھەڵاتی حەلەب کە لە ٢٢ رۆژی رابڕدوودا کوژراون گەیشتە ٨٤٥ کەس.
لە رێکەوتی ١٥ی تشرینی دووەم، ئۆپۆزسیۆنی سووریا ٤٥ کیلۆمەتری لە ناوچەکەدا کۆنترۆڵکردبوو، کەچی لە کۆتا ٢٢ رۆژی رابڕدوودا سەدا ٦٥ی خاکی ژێر کۆنترۆڵی خۆی لەدەستدا و تەنھا سەدا ١٦ کیلۆمەتری لە ژێر دەست ماوەتەوە.
نزیکەی ٢٤٠ ھەزار مەدەنی لە ناوچەکانی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆن ماونەتەوە و دەیان ھەزاریشی بەرەو ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی رژێم کۆچیان کردووە.