Hemn Baban
07 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2016
هه‌ولێر-AA
سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ده‌ڵێت "به‌هۆی بایكۆتكردنهوه نزیكه‌ی په‌نجا هه‌زار مامۆستا ده‌وام ناكه‌ن".
سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی له لێدوانێكدا له‌باره‌ی خوێندن له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌وه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌داخه‌وه بارودۆخی په‌روه‌رده له سنووری سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، راپه‌ڕین و گه‌رمیان رۆژ به رۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات به‌حوكمی ئه‌وه‌ی درێژه به‌و بایكۆته درا له‌لایه‌ن مامۆستایانی ئه‌و سنوورانه‌وه و كۆمه‌ڵێك ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی و حزبی و كه‌سایه‌تی خرایه ناو بابه‌ته‌كه و بابه‌ته‌كه له بابه‌تێكی پیشه‌یی كه خۆی له داواكاریی هه‌قی مامۆستایان ده‌بینێته‌وه كرا به دروشمی سیاسی و دژایه‌تیكردنی یه‌كتری و هۆكار بوو بۆ ئه‌وه‌ی ململانێیه‌كی حزبی توند له‌نێوان حزبه‌كان له سلێمانی دروست بوو، هۆكار بوو بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر مامۆستایان نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ قوتابخانه‌كان".
ئه‌و له‌وباره‌یه‌وه قسه‌ی زیاتری كرد و گوتی: "به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه هه‌رچه‌نده دهستلهكاركێشانهوهکەی نابێته هۆكاری ئه‌وه‌ی مامۆستایان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قوتابخانه‌كان، ته‌نها هاندان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مامۆستایان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه كه بڕی 150 هه‌زار دینار بۆ مامۆستایانی ده‌ره‌وه‌ی شار و بڕی 100 هه‌زار دیناره بۆ مامۆستایانی ناوه‌وه‌ی شار جێبه‌جێ بكرێت، به‌زووترین كات، له‌لایه‌كی دیكه‌وه زیاتر دابنیشن له‌گه‌ڵ مامۆستایان بۆ گه‌یشتن بهرێگهچارهیهك و ئێمه له‌گه‌ڵ هیچ توندوتیژییه‌ك نیین له رێگه‌ی سووتاندنی ئۆتۆمبیل و گرتن و شتی تر".
سه‌باره‌ت به هه‌ژماركردنی ساڵی خوێندن له پارێزگای سلێمانی كه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌مساڵی خوێندن پێده‌چێت هه‌ژمار نه‌كرێت ناوبراو گوتی: "تا ئێستا هیچ بڕیارێك له‌وباره‌یه‌وه ده‌رنه‌چووه، ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به رێكخراوی یونیسێفه‌وه نییه و ئه‌م ده‌توانێت ته‌نها تێبینی له‌وباره‌یه‌وه بدات، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی پێوه‌یه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمه، پێشبینی ده‌كه‌م بۆ وه‌رزی دووه‌م به‌نموونه ده‌وام ده‌ست پێ بكاته‌وه و بكرێته وه‌رزی یه‌كه‌م و هاوینیش بكرێته وه‌رزی دووه‌م و ده‌كرێـت قوتابیانی پۆلی نۆ و دوانزه له خولی دووه‌م تاقیكردنهوهكانییان له‌گه‌ڵ قوتابییانی هه‌ولێر و دهۆك بكه‌ن".
گوتیشی: "هیوادارین ئه‌و سته‌مه‌ی حكوومه‌ت له ئێمه كردی ئێمه له قوتابیان و خوێندكارانی نه‌كه‌ین".
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "قورسه قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماوه زۆره‌ی له‌ده‌ستچووه، به‌ڵام ده‌بێت به‌رنامه‌ی بۆ دابنێین، ئومێد ده‌كه‌ین بتوانیین نه‌هێڵین ئه‌و ساڵ له خوێندن بفه‌وتێت".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی له بایكۆتكردنی ده‌وامی خوێندنی قوتابخانه‌كاندا چه‌ند مامۆستا ده‌وام ناكه‌ن، ناوبراو روونی كرده‌وه "نزیكه‌ی په‌نجا هه‌زار مامۆستایه‌كه ئه‌وانه‌ی ده‌وام ناكه‌ن، هه‌موویان نیین كه ئاره‌زوویان هەیه ده‌وام نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر راپرسییه‌ك بكرێت له‌نێوان مامۆستایان ئه‌وا دڵنیام زۆرینه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن ده‌وام بكه‌ن".