Selçuk Acar,Hemın Othman Mohammed
30 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2017
نیویۆرك - AA
به مه‌به‌ستی پرۆتێستۆكردنی پلانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆژنامه‌كه بۆ كه‌مكردنه‌وه كارمه‌ندان و ده‌ركردنیان له‌سه‌ر كار، كارمه‌ندانی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز به شێوه‌یه‌كی كاتی چالاكی راگرتنی كار (walk out)یان ئه‌نجامدا.
له‌و چالاكیيهدا كه دوانیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه به رابه‌رایه‌تی The News Guild of New York به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا سه‌رنوسه‌ران، په‌یامنێران و كارمه‌ندانی دیكه‌ی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز شوێنكاره‌كانیان جێهێشت و له‌به‌رده‌م بینای رۆژنامه‌كه‌دا گردبوونه‌وه.
كارمه‌ندانی رۆژنامه‌كه به ده‌وری بیناكه‌دا ده‌رۆیشتن و هوتافی "سه‌رنووسه‌ران نه‌بن ئاشتیش نییه" و "ئه‌وان ده‌ڵێن كه‌مكردنه‌وه، ئێمه ده‌ڵێین دژی ئه‌وه‌ین".