Zuhal Demirci,1 23
18 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن له كاردانه‌وه‌یدا به‌رامبه‌ر هه‌واڵێكی رۆژنامەی نیویۆرك تایمز رایگه‌یاند: "ئه‌مه كاری رۆژنامه‌وانی نییه. به‌ڵكو هه‌وڵێكی روون و ئاشكرایه بۆ داپۆشین و ره‌وایه‌تیدان به تیرۆریزمی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه".
ئیبراهیم كاڵن له كاردانه‌وه‌یدا به‌رامبه‌ر هه‌واڵێكی رۆژنامەی نیویۆرك تایمز به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئه‌مه كاری ئه‌مه كاری رۆژنامه‌وانی نییه لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: "به‌ڵكو هه‌وڵێكی روون و ئاشكرایه بۆ داپۆشین و ره‌وایه‌تیدان به تیرۆریزمی په‌كه‌كه".
ئیبراهیم كاڵن راشیگەیاندووە: "به‌هه‌مان لۆژیك ئایا (ئوسامه) بن لادن لای كه‌سانێك قاره‌مانه؟ ده‌كرێت له‌به‌ر كه‌سانێك به (دراگۆمیر) میلۆسیڤیتش و (راتكۆ) ملادیتش بگوترێت قاره‌مان؟".