Abdullah Shukur
17 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری خەزێنە و دارایی تورکیا، بەرات ئاڵبایراک، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دارایی فەڕەنسا، برونو لی مایەر ئەنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیاندراوەی لە وەزارەتی خەزێنە و دارایی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئاڵبایراک و لی مایەر، تاوتوێی پرسی ھەماھەنگی نێوان دوو وڵات و سزاکانی ئەمریکا بەسەر تورکیادا کراوە.
ئاڵبایراک و لی مایەر بڕیاری ھەماھەنگیان بەرامبەر مامەڵەکانی ئەم دوایەی ئەمریکا دەرکردووە.
لە بەرامبەر ئەمەش ئاڵبایراک سوپاسی سەرکۆماری فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن و هاوکات لی مایەر-ی کرد بە ھۆی پشتیوانییان لە تورکیا.
ھەردوو وەزیرەکە رێککەوتن لەسەر ئەوەی لە ٢٧ی ئابی داھاتوودا لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کۆببنەوە.