Muhammet Ali Kemal
23 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین په‌یوندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا پێشهاته‌كانی سووریا و لیبیا و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان تاوتوێكراون.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پوتیندا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه پێشێلكردنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن رژێمه‌وه له ئیدلب و هێرشه‌كانی، بووه‌ته هۆی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی، زیانیان به هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ر گه‌یاندووه و له‌رووی ئاسایشی نیشتمانیی توركیاوه بۆ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر جددیی گۆڕاون.