Mehmet Tosun
27 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لیێڤ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پیرۆزبایی له ئیلهام عه‌لیێڤ كردووه به‌بۆنه‌ی ساڵیادی خه‌باتی ئازادكردنی قه‌ره‌باخ و خاكی داگیركراوی ئازه‌ربایجان.
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها به رێزه‌وه یادی ئه‌و كه‌سانه‌ی كردووه‌ته‌وه كه له‌و خه‌باته‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه و هیوای خواستووه ئه‌و یه‌كێتیی و پێكهوهییهی كه سه‌ركه‌وتنی قه‌ره‌باخی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، هه‌میشه‌یی بێت.
سه‌ركۆماری توركیا جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، كه "وڵاته‌كه‌ی چ وه‌ک ده‌وڵه‌ت و چ وه‌ک گه‌ل پشتیوانی ئازه‌ربایجانی برا ده‌بێت".