Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein,Sarmand Hameed
07 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2016
سه‌رکۆماری ئێران حه‌سه‌ن رۆحانی به‌مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له لوتکه‌ی سێ قۆڵی سه‌رۆکی هه‌ریه‌ک له وڵاتانی رووسیا، ئازه‌ربایجان و ئێران‌دا، گه‌یشته باک‌و و له‌گه‌ڵ هاوتا ئازه‌ربایجانییه‌که‌ی کۆبووه‌وه.
عه‌لیێڤ له کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی له مه‌راسیمێکدا پێشوازیی له رۆحانی کرد و دوای ئه‌وه‌ش کۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و کۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی هه‌ردوولا ئه‌نجامدرا. پاشان هه‌ردوو سه‌رکۆمار کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازکرد.
له کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا عه‌لیێڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و وڵاته‌که‌ی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی پته‌و دامه‌زراوه و رۆژ به رۆژ پته‌وتر ده‌بێت.
ئیلهام عه‌لیێڤ ئاشکرایکرد هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیش په‌یوه‌ندیی و هاریکاریی توندوتۆڵیان له‌نێواندایه و رایگه‌یاند: ''ئێمه هه‌موو کات له دژی ئه‌و سزایانه بووین که به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێندراوه، به روونیش باسمان له‌مه کردووه. زۆر خۆشحاڵین که سزاکانی سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌ڵگیراون و لای خۆیشییه‌وه ئێران پشتیوانیی له یه‌کێتیی خاکی ئازه‌ربایجان و هه‌ڵوێستی باک‌و سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ ده‌کات''.
سه‌رکۆماری ئازه‌ربایجان باسی له‌وه‌کرد زانیاری‌یان داوه‌ته سه‌رکۆماری ئێران سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ و جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکرێت، پێویسته سوپای ئه‌رمه‌نستان له‌و ناوچانه بکشێته‌وه که داگیری کردوون.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی عه‌لیێڤ باسی له په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی نێوان وڵاته‌که‌ی و ئێران کرد و ئاشکرایکرد له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا قه‌باره‌ی بازرگانی نێوانیان له‌سه‌دا 66 زیادی کردووه.
لای خۆیشییه‌وه حه‌سه‌ن رۆحانی رایگه‌یاند په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان كه خاوه‌نی مێژوو و كلتووری هاوبه‌شن، به‌خێرایی له‌به‌ره‌وپێشچووندایه.
رۆحانی ئاماژه‌ی به گرنگیی هه‌ماهه‌نگیی وڵاتانی هاوكهناراوی سه‌ر ده‌ریای خه‌زه‌ر كرد و جه‌ختیكرده‌وه كه پێویسته كه‌رتی گه‌شتیاری و گه‌یاندنی ئاسمانی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا به‌ره‌وپێش ببرێت.
هه‌وره‌ها ناوبراو رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی پشتگیریی دانوستانه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ناوچه‌ی شاخاویی قه‌ره‌باغ ده‌كات.
رۆحانی رایگه‌یاند: "پشتگیریی یه‌كپارچه‌یی خاكی ئازه‌ربایجان ده‌كه‌ین. ئێران ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك له‌ده‌ستی بێت بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی ناوچه‌ی شاخاویی قه‌ره‌باغ".
بڕیاره سبه‌ی رۆخانی و عه‌لیێڤ و پوتین له لوتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی رووسیا، ئێران و ئازه‌ربایجان له باكوی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان به‌یه‌كبگه‌ن.