Mohammed Baqi Hussein,Sangar Hamad Azeez
07 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2016
33 كه‌سی سڤیل كه له شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ی سه‌ربه كه‌ركووكه‌وه له‌ده‌ستی داعش هه‌ڵاتوون، په‌نایان بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه هێنا.
فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك موقه‌ده‌م كاكه ره‌ش له‌لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو رایگه‌یاند:"هه‌رچه‌نده داعش به‌وردی گه‌مارۆی حه‌ویجه‌ی داوه، هه‌ڵاتنی خه‌ڵكی له‌و شارۆچكه‌یه‌وه به‌رده‌وامه. شه‌وی رابردوو شه‌ش خێزان كه له 33 كه‌س پێكهاتبوون، گه‌یشتنه سه‌نگه‌ره‌كانمان".
ناوبراو رایگه‌یاند كه رۆژ به‌ڕۆژ خه‌ڵكێكی زیاتر له حه‌ویجه هه‌ڵدێن و بۆ گه‌یشتنیان به سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، پێویسته سێ رۆژ به‌پێ رێبكه‌ن.
كاكه ره‌ش راشیگه‌یاندووه كه داعش بێبه‌زه‌ییانه رووبه‌ڕووی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌بێته‌وه كه له‌ناوچه‌كه هه‌ڵدێن و رێگاكانی گه‌یشتن به سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه بۆمبڕێژ ده‌كات و له‌هه‌ر كوێ خه‌ڵكی سڤیل ببینن هه‌وڵی هه‌ڵاتن ده‌دات، ده‌ستڕێژی گوله‌یان لێده‌كه‌ن.
لەجدین ئاشکرایکرد کەوا بەشێک لە چەکدارەکان بە مەبەستی چاوپۆشی کردن لە هەڵاتنیان باج لە هاووڵاتیانی سڤیل وەردەگرین و گوتی: "ئەو هاووڵاتیانەی لە حەویجەوە دەیانەوێت بەرەو تکریت، شرگات و ناوچەکانی دیکە رابکەن بۆ هەر خێزانێک ٥٠٠ دۆلار بە چەکدارەکان دەدەن".
هاووڵاتی خەدیجە مەری کە یەکێک بوو لەو هاووڵاتیانەی کە لە ترسی گیانی ماڵ و حاڵی جێهێشتبوو گوتی: "بۆ پاراستنی گیانمان رێگای مان و نەمانمان گرتە بەر، دوو نەوەم بەهۆی تەقینەوەی مین لە ژێرپێیان گیانیان لەدەست دا، تەنانەت نەمانتوانی تەرمەکانیشیان لەگەڵ خۆمان ببەین لە شوێنی رووداوەکە جێ‌مان هێشتن".
ئەو ئافرەتە گوتی شەو رۆژ بەبێ حەوانەوە بە پێیان ملی رێگامان گرتۆتە بەر تاوەک بگەینە شوێنێکی ئارام.
هاووڵاتییەکی دیکەش بەناوی کەنعان موجبیل گوتی: "ماوەی مانگێکە تەنانەت خواردن و خواردنەوەش نەماوە لە حەویجە، کۆگاکان لەمێژە بەتاڵ بوون، چەند رۆژێک بەهۆی نەبوونی نان بە ئەستەم درێژە بە ژیان دەدەین، سێ رۆژە ملی رێگامان گرتۆتە بەر ئەمە جگە لەوەی گیانمان لەنێو دەستمانە لە ترسی مین، لە ترسی پەلاماری داعش‌یش زۆربەی کات لەنێو شینایی و بەربەیار دەرۆین لە بری شەقامەکان".
جێگەی ئاماژەیە قەزای حەویجە لە حوزەیرانی ٢٠١٤ەوە تاوەکو ئێستا لە کۆنتڕۆڵی چەکدارانی داعش دایە.