Levent Tok
01 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2017
عەزاز - AA
سوپای سووریای ئازاد، رووبه‌ری نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 500 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی له ناوچه‌ی بیابانی باشووری سووریا له‌ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستیی داعش رزگار كرد.
گرووپه‌كانی سه‌ربه سوپای سووریای ئازاد، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی كه هه‌فته‌ی رابردوو له ناوچه‌ی قه‌له‌موونی باشووری دیمه‌شقی پایته‌خت و رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سوه‌یدا ده‌ستیان پێكردووه.
ئسود شه‌رقیه كه یه‌كێكه له گرووپه سه‌ربازییه‌كان و له‌گه‌ڵ لیوای شه‌هید ئه‌حمه‌د عه‌بدو پێشه‌نگی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌كات، له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه پێشهاته‌كانی خسته‌ڕوو.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌كان، ئۆپۆزسیۆن له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا له ناوچه‌ی میهسا كۆنترۆڵی به‌رزاییه‌كی زۆر، قوتابخانه‌ی راهیل، قه‌زایه‌ك و چیای دهقوا و مه‌خول كردووه.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كه هه‌ریه‌ك له گرووپه‌كانی سوپای كۆماندۆكانی شۆرش، سوپای ئیسلام، شه‌هید ئه‌حمه‌د عه‌بدو، لیوای شوهه‌دا كاریاتاین، ئه‌حرار عه‌شایر و ئسودشهرقیه به‌شدارن تیایدا له ناوچه چۆڵهوانیهكانهوه به‌ره‌و باكوور له پێشڕه‌ویدایه.
فه‌رمانده‌ی ئسودشهرقیه، ئه‌بو بارازانی، كه له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه تۆماری ده‌نگی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ناردووه و روونكردنه‌وه‌ی داوه، باس له‌وه ده‌كات كه ئامانجیان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دوورخستنه‌وه‌ی داعشه له ناوچه‌كه و، رزگاركردنی قهلهمونه له گوندەوارەکانی دیمه‌شق كه له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و داعشه‌وه گه‌مارۆدراوه.
سوپای سووریای ئازاد، كه ساڵی رابردوو له باشووری سووریا ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد و، له بیایانی حومس ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌روازه‌ی سنووری تائیف دا گرت كه به‌رووی عێراقدا كراوه‌ته‌وه. پاشان گه‌یشته سوه‌یدا و رۆژهه‌ڵاتی قه‌له‌مون.
گرووپه‌كانی سه‌ربه سوپای سووریای ئازاد، به پشتیوانی سوپای توركیا له 24ی ئابی 2016 یا 31ی ئادار 2017 ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتیان ئه‌نجامدا. له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌شدا رووبه‌ری دوو هه‌زار و 400 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یان له رێكخراوی تیرۆریستی داعش پاككرده‌وه.