Abdullah Shukur
01 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2017
نیویۆرک - AA
ھاووڵاتیانی تورکیا لە وڵاتی ئەمریکا بە مەبەستی دەنگدان بۆ گشتپرسی گۆڕانگاری دەستوور کە بڕیارە لە ١٦ی نیسان لە تورکیا ئەنجامبدرێت، چوونەرسندووقەکانی دەنگدان.
کارەکانی ئامادەکاری بۆ دەنگدان لە حەوت ناوەندی جیا لە ئەمریکا دەستیپێکرد و دەنگدەرانیش بەیانی زوو چوونە ناوەندەکانی دەنگدان.
نزیکەی ١٠٠ ھەزار دەنگدەری تورکیا لە وڵاتی ئەمریکا دەژین و رۆژانە کاتژمێر ٩ بەیانی تا ٩ی ئێوارە دەتوانن لە نوێنەرایەتییەکانی تورکیا لە ویلایەتەکانی نیویۆرک، وانشتۆن دی سی، مەیامی، ھاوستۆن، شیکاگۆ و لۆسئانجێلێس دەنگ بدەن.
سەرکونسوڵی تورکیا لە نیویۆرک ئەرتان یاڵچن بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە کارەکانی دەنگدان لە نیویۆرک دەستیپێکردووە و لە ماوەی سێ کاتژمێریش زیاتر لە ٣٠٠ دەنگ بەکارھاتووە.
یاڵچن راشیگەیاند کە نزیکەی ٣٨ ھەزار و ٤٠٧ دەنگدەر لە ناوچەی نیۆیۆرک دەژین و دەشتوانن بۆ ماوەی نۆ رۆژی داھاتوو دەنگی خۆیان بەکاربھێنن.
یاڵچن جەختیشی لەوە کردەوە کە دەنگدەران دەتوانن بە ئارەزووی خۆیان لە ھەر شوێنێکی ئەمریکا دەنگی خۆیان بەکاربھێنن و چاوەڕێی ئەوەش دەکەن کە زۆرترین دەنگ لە نیویۆرک بەکاربێت بەھۆی ئەوەی شوێنێکی مەرکەزییە.