Muhammet Ali Kemal
23 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، په‌لاماره تیرۆریستییه‌که‌ی دوێنێی به‌رده‌م په‌رله‌مانی بەریتانیا لە له‌نده‌نی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ی له‌ئه‌ستۆ گرت.
له ئه‌ژمارێکی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا که سه‌ربه داعشه، ئاماژه به‌وه‌کراوه کە هێرشه‌که‌ی دوێنێی به‌رده‌م په‌رله‌مانی بەریتانیا وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌رێنی بۆ بانگه‌وازه‌کانی رێکخراوه‌که، ئه‌نجامدراوه.
نیوه‌ڕۆی دوێنێ له له‌نده‌ن که‌سێکی نه‌ناسراو له‌سه‌ر پردی وێسمینیستهر، ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی له رێگه‌ی ئۆتۆمبیله‌که‌یه‌وه کردبوو به‌ژێره‌وه و دوای ئه‌وه‌ی که خۆی به‌په‌رژینی ئاسنینی په‌رله‌مانی بەریتانیادا کێشابوو، وه‌ستابوو. هێرشبه‌ره‌که دوای دابه‌زینی له ئۆتۆمبیله‌که‌ی به‌چه‌قۆ هێرشی کردبوویه سه‌ر پۆلیسێکی به‌رده‌م په‌رله‌مان و کوشتبوی. دواتر پۆلیسه‌کانی دیکه ته‌قه‌یان له هێرشبه‌ره‌که کردبوو، کوشتبوویان.
پۆلیسی بەریتانیا سه‌باره‌ت به‌ڕووداوه‌که رایگه‌یاند چوار که‌س که یه‌کێکیان هێرشبه‌ره‌که‌یه، له‌ئه‌نجامی په‌لاماره‌که‌دا کوژراون و 29 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون و له‌نه‌خۆشخانه‌ن.