Abdullah Shukur
23 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2017
بەرلین - AA
راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ رایگەیاند کە نایانەوێت لەوە زیاتر گرژی بکەوێتە نێوان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا.
ئەنگێلا مێرکڵ لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی سارلیاندیشەر روندفونکی ئەڵمانی رایگەیاند کە وەسفکردنی ئەڵمانیای ئێستا بەئەڵمانیای سەردەمی نازییەکان لەلایەن تورکیاوە جێگەی قبووڵکردن نییە و ئەوەشیان بەتورکیا راگەیاندووە.
مێرکڵ ئاشکراشی کرد کە ئیتر ھەڵمەتی گشتپرسی لە ئەڵمانیا بەڕێوە ناچێت و گوتی: "وەک ئەڵمانیا بەتورکیامان راگەیاندووە کە پێنج رۆژ پێشوەختە دەبێت لە ئەنجامدانی ھەر چالاکییەک ئاگادارمان بکەنەوە. تورکەکانی ئەڵمانیا لە ٢٧ی ئادارەوە دەنگی خۆیان بەکاردەھێنن. بەم پێیەش چالاکییەکانی گشتپرسی بەشێوەیەکی سرووشتی کۆتایی ھاتووە".
راوێژکاری ئەڵمانیا راشیگەیاند کە ھاووڵاتییانی تورکیا لە ئەڵمانیا دەیانەوێت بەئاسوودەیی بژین و ئەویش خۆی بەسەرۆکی ئەو ھاووڵاتییانەی ئەڵمانیا ھەژمار دەکات کە بەڕەگەز تورکن.