Çiğdem Alyanak,Hatice Şenses Kurukız
26 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی ناو سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه دهستكهوتوون، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ئیمانوێل ماكرۆن له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی سووریا و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانیان كردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان زانیاریی سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون داوه‌ته ماكرۆن و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه پاككردنه‌وه‌ی عه‌فرین له تیرۆریستان ده‌بێته مایه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ سووریا.
سه‌ركۆماری توركیا جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه هه‌موو رێكارێك بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی مەدەنی زیانیان به‌رنه‌كه‌وێت گیراوه‌ته به‌ر و له‌باره‌ی دۆخی مرۆییش له سووریا باسی له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كه به كۆی ده‌نگ سه‌باره‌ت به داواكاریی ئاگربه‌ست له سووریا په‌سه‌ند كراوه، كردووه.
هه‌ردوو سه‌ركرده تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه مایه‌ی خۆشحاڵییانه و جه‌ختیان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی چاككردنی رەوشی مرۆیی له سووریا پێویسته ئاگربه‌سته‌كه بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه له سه‌رووی هه‌موو ناوچه‌كانیشه‌وه له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به گرنگیی هه‌وڵی هاوبه‌ش له پێناو چاره‌سه‌ری سیاسیی له سووریا كردووه.