Zana Natık Kerem
26 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2018
جنێڤ ــ AA
سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس رایگەیاند، كاتی ئەوە هاتووە ئەو هێرش و شەڕ و پێكدادنەكان كە لە غوتەی رۆژهەڵات روو دەدەن رابگیرین.
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس داوای پابەندبوون بە بڕیارەكەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە كرد كە داوای راگرتنی بە پەپەلەی شەڕ و پێكدادانەكان لە سووریا دەكات.
لە دەسپێكی دانیشتنی ساڵانەی ئەنجوومەنی مافەكانی مرۆڤ كە لە جنێڤ بەڕێوەدەچێت، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان گوتەیەكی پێشكەش كرد و تیایدا خۆشحاڵی خۆی بەو بڕیارە نیشان دا كە رۆژی شەممەی رابردوو ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بارەی ئاگربەست لە سووریا پەسەندی كرد و گوتی: "بڕیارەكەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هیچ گرنگییەكی نابێت ئەگەر بە شێوەیەكی كرداری جێبەجێ نەكرێت".
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس هەروەها داوای كر كە بەپەلە بڕیارەكەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پاڵپشتی لێ بكرێت و جێبەجێ بکرێت.
سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان داواشی كرد یارمەتییە مرۆییەكان بە بێ هیچ ئاستەنگییەك بگەیەنرێنە غوتەی رۆژهەڵات، هەروەها بریندار و نەخۆشەكانیش بگوازرێنەوە.
رۆژی شەممەی رابردوو ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە كۆی دەنگ، بڕیاری ٢٤٠١ی تایبەت بە ئاگربەستی مرۆیی لە سووریا پەسەند كرد كە تیایدا داوا لە سەرجەم لایەنەكان دەكات شەڕ و پێكدادانەكان بۆ ماوەی یەک مانگ لە سووریا رابگرن، هەروەها داوای هەڵگرتنی گەمارۆكانی سەر غوتەی رۆژهەڵات و ناوچەكانی دیكەی سووریا لە لایەن رژێمەوە دەكات.