Tevfik Durul
23 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "(له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی) هیچ رێككه‌وتنێك كه گه‌لی توركی قوبرس و توركیای تێدا نه‌بێت، ره‌وایه‌تی نییه".
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ جبران باسڵی هاوتا لوبنانییه‌كه‌ی له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان، چاوش‌ئۆغڵو كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شی سازدا.
چاوش‌ئۆغڵو وه‌بیریهێنایه‌وه كه توركیا به كه‌شتییه‌كانی كاروباری نه‌وته‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی چالاكی ئه‌نجامده‌دات بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی خۆی له سنووری ئاویی خۆی و ئه‌و ناوچانه‌ی كه كۆماری قوبروسی توركی مۆڵه‌تی پێداون.
ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه، "(له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی) هیچ رێككه‌وتنێك كه گه‌لی توركی قوبرس و توركیای تێدا نه‌بێت، ره‌وایه‌تی نییه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سووری كرد و گوتی، "له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی سوورییه‌كان، ده‌كرێت كۆڕبه‌ندی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لوبنان، ئوردون و عێراق ساز بده‌ین. ده‌كرێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش بانگهێشت بكه‌ین".