Mazın Asad
16 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2017
ئەنتاڵیا - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی ئەنجامی گشتپرسییەکە رایگەیاند: "ئیتر بە مانای راستەقینە تورکیایەکی نوێ ھەیە. لە تورکیای نوێ سەقامگیری و متمانەیی دەبێت و بە ئامانجەکانی ٢٠٢٣، ٢٠٥٣ و ٢٠٧١ دەگات".
ھاووڵاتیانی شاری ئەنتاڵیا لە پێش سەرۆکایەتی لقی ئاک پارتی لە ئەنتاڵیا گردبوونەوە و دروشمی "رەجەب تەیب ئەردۆغان" و "تورکیا"یان بەرزکردەوە.
چاوشئۆغڵو، سەرۆکی لقی ئاک پارتی لە ئەنتاڵیا رزا سومەر، پەرلەمانتارانی ئاک پارتی مستەفا کۆسە، کۆگچەن ئۆزدۆغان ئەنچ و حوسێن سەمانی و سەرۆک شارەوانی ئەنتاڵیا مەندەرێس تورەل سڵاویان لە گردبوونەکە کرد.
دواتر چاوشئۆغڵو لە گوتارێکیدا لەبارەی گشتپرسییەکەوە رایگەیاند: "ئیتر بە مانای راستەقینە تورکیایەکی نوێ ھەیە. لە تورکیای نوێ سەقامگیری و متمانەیی دەبێت و بە ئامانجەکانی ٢٠٢٣، ٢٠٥٣ و ٢٠٧١ دەگات. ستایشی گشت ھاوڕێکان، رێکخستن، خۆبەخشەکانی سەر سندووقی دەنگدان و سەرجەم ئەو کەسانەی دەکەم کە لە پێناو ئەم رێبازە کاریان کردووە".