Ramal Abdullah Mahmood,Sangar Hamad Azeez,Abdullah Shukur
16 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2017
ئەنقەرە - AA
-ئاژانسی ئانادۆڵو سات بە سات ئەنجامەکانی گشتپرسی گۆڕانکاری دەستووری تورکیای بە رێگەی پەخشی تایبەت، بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە.
-ئاژانسی ئانادۆڵو لە ماوەی دوو کاتژمێر و نیو، ئەنجامە بەراییەکانی بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە و بەم پێیەش توانی ئەنجامی پێنج ھەڵبژاردنی رابردووی تورکیا بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بگوازێتەوە.
-کازانجی: "بە شێوەیەکی بیرکاریانە دەنگی "بەڵێ" لەلایەن گەلەوە پەسند کراوە".
ئاژانسی ئانادۆڵو سات بە سات لە پەخشی تایبەتدا ئەنجامی گشتپرسی گەڵاڵەنامەی گۆڕانکاری دەستووری بۆ رای گشتیی بڵاوکردەوە.
ئاژانسی ئانادۆڵو دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان لەسەر گشتپرسییەکە، ئەنجامەکانی بە خێراترین و راستگۆیانەترین شێوە بۆ رای گشتیی لە ناوەوە و دەرەوەی تورکیا بڵاوکردەوە.
لەگەڵ ھەڵگرتنی قەدەغەی پەخشی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا لەدوای کاتژمێر ٦ی ئێوارەوە، ئاژانسی ئانادۆڵو ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی بە راستەوخۆ بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە.
ئاژانسی ئانادۆڵو لە ماوەی دوو کاتژمێر و نیو، ئەنجامە بەراییەکانی بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە و بەم پێیەش توانی ئەنجامی پێنج ھەڵبژاردنی رابردووی تورکیا بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بگوازێتەوە.
ھاوکات ٢٤ دەزگای راگەیاندنی جیا، بوونەتە ئابوونەی پەخشی تایبەتی ئاژانسی ئانادۆڵو. هەروەها خزمەتی "پەخشی ھەڵبژاردنی" پێشکەش بە ٧٠ کەناڵی لۆکاڵی کرد.
نزیکەی یەک ملیۆن کەس سەردانی ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو کردووە.
ئاژانسی ئانادۆڵو بە ١٠ زمان و دوو شێوەزاری جیاواز کە خۆی لە زمانەکانی تورکی، ئینگلیزی، عەرەبی و کوری بە شێوەزارەکانی سۆرانی و کرمانجی دەبینێتەوە، پەخشی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی کرد.
جیاکردنەوەی دەنگەکان لە ٣٢ پارێزگای ناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو لە کاتژمێر ١٦:٠٠ەوە دەستی پێکرد. ئاژانسی ئانادۆڵوش لە کاتژمێر ١٧:٠٠ەوە لە پەخشی تایبەتدا ئەنجامە بەراییەکانی گشتپرسییەکەی بۆ ئەو کەناڵە تەلەڤزیۆن و ماڵپەڕانەی کە ئابوونەین، بڵاکردەوە.
بەرێوبەری گشتی و بەرپرسی ئەنجوومەنی کارگێری ئاژانسی ئانادۆڵو، شەنۆڵ کەزانجی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەنجامەکان یەکلایی بوونەتەوە و گوتی: "ئەگەر بە شێوەیەکی بیرکاری هەژماری دەنگەکان بکەین گەل بە بەڵی دەنگی داوە".
کازانجی ئاماژەی بەوە کرد کە لەمیانی بڵاوکردنەوە ئەنجامی گشتپرسییەکە رووبەرووی هێرشی ئەلیکترۆنی زۆر بوونەوە و گوتی: "بەهۆی ئەوەی خاوەنی سیستەمێکی تۆکمە بووین توانیمان بەر بەهەرجۆرە هێرشێک بگرین و بەسەرکەوتوویی ئەنجامەکان بە میدیاکان رابگەیەنین".
هاوکات کازانجی پیرۆزبایی لە تەواوی کارمەندانی ئاژانسەکە کرد بەهۆی ئەوەی توانیویانە لە پێنج هەڵبژاردندا بەسەرکەوتوویی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە میدیاکان بگەینین.