Mazın Asad
17 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2017
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جی ٢٠ لە ئەڵمانیایە، لە شاری کۆلن بەشداری لە چالاکییەکی یەکێتی دیموکراتەکانی تورکیا لە ئەورووپا کرد و تێدا ھەڵسەنگاندنی لەبارەی پرسەکانی رۆژەڤ کرد.
چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوە دا کە پێش ماوەیەک راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگیلا مێرکڵ سەردانی ئەنقەرە کرد و لە کۆبوونەوەکاندا داواکارییەکانی تورکیا لەبارەی ئەندامانی پەکەکە و رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی پێی راگەیەندرا و گوتی: "چاوەڕێکردنی ھەنگاوی پێویست لەوبارەیەوە مافێکی سروشتی خۆمانە. ئەگەر بە رێکخراوێکی تیرۆر بڵێن 'ئەو مارەی پێوەم نادات، با ھەزار ساڵ بژێت' ئەوا رۆژێک دێت ئەو مارە بە ئێوەش دەدات و ژەھراویتان دەکات. نابێت لێبوردەیی لە تیرۆر بکرێت".