Ramal Mahmood
16 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2017
دیاربەکر – AA
دایک و باوکێک لە گوندی ئینجەخدر سەربە شارۆچکەی ئەرگانی پارێزگای دیاربەکر بۆ هاندانی خەڵک تاکو لە گشتپرسی تایبەت بە هەمواری دەستووریی لە ١٦ی نیسان بەبەڵی دەنگ بدەن، ناو لە منداڵەکەیان دەنێن ئەڤێت "بەڵێ".
لەمبارەیەوە باوکی منداڵەکە موستەفا چەلیک ئاماژەی بەوە دا کە لەگەڵ هاوسەرەکەی پێکەوە بڕیاریان داوە ئەم ناوە لە کچەکەیان بنێن. گوتی: "لەبەر ئەوەی گشتپرسی لە ١٦ی نیسان ئەنجام دەدرێت ناوی کچەکەمان نا ئەڤێت (کە لە زمانی تورکیدا بە واتای 'بەڵێ' دێت)، هیوادارین کچەکەمان خێر و خۆشی لەگەڵ خۆی هێنابێت و هەموو ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە بە بەڵێ دەنگ بدەن".
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە هەموو بنەماڵەکەیان بە بەڵێ دەنگ بە گشتپرسییەکە دەدەن، گوتی: "من وەک کوردێک داوا لە هەموو کەس دەکەم بە بەڵێ دەنگ بدەن. بۆ ئەوەی رزگارمان بێت لە رووداوە توندوتیژییەکان و ئاهێکمان بێتەوە بەبەردا. با ئیدی خوێن نەڕژێت. منداڵان بێباوک نەبن و چیدی هەواڵی شەهیدبوونی رۆڵەکانمان بۆ نەیەتەوە. تا دوا دڵۆپی خوێنمان لە پشت سەرکۆمارین".
دایکی منداڵەکەش سۆنگول چەلیک ئاماژەی بەوە دا لە خۆشەویستیان بۆ سەرکۆمار ئەردۆغان ناویان لە کچەکەیان ناوە ئەڤێت.