Cemal Sargati
16 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2017
سلێمانى-AA
رژێمی بەعس بۆ لەناوبردنى کورد چەندین رێگاى گرتەبەر، یەکێک لەو رێگایانە ئەنفالکردنى گەلى کورد بوو کە زیاتر لە 180 هەزار کەس ئەنفالکران و چەندین گوند خاپوور و وێران کران و بەشێکیش راگوێزرانەوە بۆ باشوور و خوارووى عێراق.
پڕۆسەی ئه‌نفال به‌رنامه‌یه‌کی پێشوه‌خت و نه‌خشه بۆ داڕێژراوبوو بۆ سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد و دوای رووخانی رژێمی بەعس، چەندین گۆڕی بە کۆمەڵ دۆزرانەوە و رووفاتەکانییان گواستەوە بۆ زێدی خۆیان و کەلوپەل و پاشماوەکانی ئەنفالیش لە شوێنێکی تایبەت هەڵگیراون.
له رێورەسمێکدا له فڕۆکه‌خانه‌ی نێودەوڵەتى سلێمانی به ئاماده‌بوونی وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئهنفالکراوەکان، مەحموود حاجی ساڵح و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، کۆمه‌ڵێک له که‌لوپه‌لی ئهنفالکراوەکان له رێگای فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه گه‌ڕێندرایه‌وه هه‌رێمی کوردستان.
وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئهنفالکراوەکان مه‌حمود حاجی ساڵح له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "ئەمرۆ ئامادەبووین لە پێشوازی کەلوپەلى رووفاتى ئەنفالکراوەکانمان کە 29 ساڵ لەمەوپێش لە چەند کردەوەیەکى کۆمەڵکوژى لە باشوور و ناوەڕاستى عێراق زیندە بەچاڵکران".
گوتیشى: "روفاتەکان کە هەتا ئێستا گەیشتوونەتە هەرێمى کوردستان ژمارەیان 2هەزار و 500 رووفاتە وبەڵام ئەو کات کەلوپەل و جل و بەرگ و ئەو پێویستیانەى کە لەگەڵیان بووە نەتواندراوە بگوازرێنەوە بۆ هەرێمى کوردستان، بۆیە بەهەوڵێکى زۆرى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوەکان و بەتایبەت تیمى گۆڕە بە کۆمەڵەکان، تواندرا دواى چەند کۆبوونەوەیەک ئەو کەلوپەلانە بهێندرێنەوە هەرێمى کوردستان".
مه‌حمود حاجی ساڵح ئاماژەی بەوەشکرد کە دوای هێنانه‌وه‌ی ئه‌م که‌لوپه‌لانه ئه‌رکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئهنفالکراوەکانە کە مۆزه‌خانه‌یه‌کیان بۆ بکاته‌وه به‌مه‌به‌ستی پاراستن و هه‌ڵگرتنیان.
هه‌ر له کۆنگره رۆژنامه‌نوسیه‌که‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان په‌ری نوری گوتى: "حکوومه‌تی فیدراڵی له به‌غدا خۆی به خاوه‌نی ئه‌و که‌لوپه‌لانه ده‌زانی و ده‌یویست له به‌غدا بمێننەوە و بپارێزرێن، به‌و پێیه‌ی تایبه‌تن به هه‌موو عیراق، به‌ڵام ئێمه پێداگریمان کرد و سوربووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که بیانهێنینه‌وه بۆ هەرێمى کوردستان تا به‌شێوه‌یه‌کی زانستی و یاسای بپارێزرێن و هه‌ڵبگیرێن، چونکه تایبه‌تن به کورد و قوربانییه‌کانیش کوردن".
رونیشیکردهوه کە که‌لوپه‌له‌کان ئه‌وانه‌ن که له‌گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی باشوور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه و که بریتین له گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی ( مه‌هاری و حه‌مرین و نوگره‌سه‌لمان و تۆپزاوا و حه‌یده‌ریه )، ئه‌مه‌ش به‌شی یه‌که‌می ئه‌و که‌لوپه‌لانه ده‌بێت و پرۆسه‌که‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
گوتیشی: "دوای پشکنینی پزیشکی و ناسینه‌وه‌ی که‌لوپه‌له‌کان له‌شوێنی پارێزراودا هه‌ڵده‌گیرێن".