???????
17 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2017
لە ١٧٨مین رۆژی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، لە ئاسمان و وشکاییەوە ٧٧ پێگەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش خاپور کرا و ١٣ تیرۆریستیش کوژران.
بەپێی ئەو زانیارییەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٦ـەوە بەمەبەستی نەھێشتنی ھەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سنوور لە باکووری سووریا دەستی پێکردووە، درێژەی ھەیە.
ھێزەکانی تایبەتی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە پاڵپشتی ھێزەکانی وشکایی و ئاسمانی تورکیا، بەشێکی زۆری ناوچەی ئەلبابیان کۆنترۆڵ کرد و ئیستاش کاری پاککردنەوەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکە درێژەی ھەیە.
لە ١٧٨مین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا ھێزەکانی ئاسمانی تورکیا ٧٠ پێگەی داعشیان لە شارۆچکەی ئەلباب کردە ئامانج.
ھاوکات ھێزەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیان بۆ سەر حەوت پێگەی داعش ئەنجام دا و بەھۆیەوە باڵەخانەیەک کە وەک شوێنی حەوانەی تیرۆریستان بەکاردەھێنرا لەگەڵ جبەخانەیەک خاپور کرا و لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی ھێزەکانی ھاوپەیمانانیش ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی داعش تێکشکێندرا.
لە ئەنجامی تۆپبارانکردن، ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان و شەڕوپێکدادانەکاندا ١٣ تیرۆریستی داعش کوژران.